د.مەحمود عوسمان: یه‌كگرتنه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه پێویستى به‌نه‌هێشتنى
گه‌نده‌ڵى و بن دیواره‌كان هه‌یه
نوچەنێت.هه‌ولێر:
سیاسەتمەدارێكی كورد دەڵێت، یه‌كگرتنه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه له‌هێزێكى نیشتمانى له‌ژێر چه‌ترى حكومه‌تى هه‌رێم له‌هه‌موو كاتێك پێویست تره و هیچ پاساو نیه بۆ جێبه‌جێ نه‌كردنى ئه‌م ئه‌ركه پیرۆزه و هه‌موو حزبه‌كان به‌تایبه‌تى یه‌كێتى و پارتى ده‌بێت به‌هاوكارى ئه‌نجامى بده‌ن.
د.مەحمود عوسمان،سیاسەتمەداری كورد، لە پەیجی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك پۆستێكی بڵاوكردوەتەوەو نوسیویەتی”یه‌كگرتنه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه له‌هێزێكى نیشتمانى له‌ژێر چه‌ترى حكومه‌تى هه‌رێم له‌هه‌موو كاتێك پێویست تره به‌تایبه‌تى كه‌له‌شه‌رى دژى (داعش) دا ئه‌وپه‌رى قاره‌مانیه‌تیان نواند‌و وه نه‌ك ته‌نها خوێنیان له‌باشور به‌ڵكو خوێنیان له‌هه‌ر چوارپارچه‌ى كوردستاندا تێكه‌ڵ بوو“.
ناوبراو دەشڵێت”هیچ پاساو نیه بۆ جێبه‌جێ نه‌كردنى ئه‌م ئه‌ركه پیرۆزه و هه‌موو حزبه‌كان به‌تایبه‌تى یه‌كێتى و پارتى ده‌بێت به‌هاوكارى ئه‌نجامى بده‌ن وه هه‌نگاویش بنێن بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ى ئاسایش و ده‌زگاكانى تر‌ى حكومه‌ت ئه‌مه‌ش ئه‌ركێكه كه‌له ساڵى 2006 ه‌وه هه‌موولایه‌ك باسى ئه‌كه‌ن وه به‌ڵێن ئه‌ده‌ن بۆ جێبه‌جێ كردنى“.
ئەو سیاسەتمەدارە عوسمان راشیگەیاند”سه‌ركه‌وتنى ئه‌م پرۆژه‌یه پێویستى به‌نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى و بن دیواره‌كان له‌ناو وه‌زاره‌ته‌كه‌دا هه‌یه بۆئه‌وه‌ى موچه‌و ده‌رماڵه‌ى پێشمه‌رگه زیادببێت كه‌شایسته‌ى ئه‌وه‌ن“.
بەوتەی د.مەحمود عوسمان”ڕاهێنانى پێویست و دابینكردنى چه‌كى قورس بۆ پێشمه‌رگه زۆر گرنگه بۆئه‌وه‌ى داعش بشكێنن وه دورى بخه‌نه‌وه وه كه‌متر زه‌ره‌رو زیانیان هه‌بێت له‌م شه‌ره تیرۆریستیه‌ى كه‌به‌رۆكى كوردستانى گرتوه“.