پارتی: مالیکی هیچ په‌شیمانی پێوه دیار نییه له‌و کاره
خراپانه‌ی که کردوونی!
نوچەنێت.هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی ده‌ڵێت،مالیکی، به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تی و به‌زین و شکستانه له ئه‌ستۆی خۆی داده‌ڕنێ و، ده‌یخاته ئه‌ستۆی خه‌ڵکی دیکه و، هیچ په‌شیمانییشی پێوه دیار نییه له‌و کاره خراپانه‌ی که کردوونی! ده‌بووایه چۆن زا‌تی کرد سونه و کورد و، به‌شێک له شیعه‌یش له دەسەڵات په‌راوێز بخات، هەر ئاوەها به‌رپرسیاریه‌تییه‌که‌یشی هه‌ڵگرتبایه.
مەحموود محەمەد،ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی و به‌رپرسی ده‌زگای ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی له په‌یجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك وتارێكی بەناونیشانی(خۆدزینه‌وه له به‌رپرسیاریه‌تیی شکسته‌کان، لە مرۆڤی ئازا ناوەشێتەوە)بڵاوكردوەتەوە كەوەڵامی گوتاره‌که‌ی (رۆژی یه‌کشه‌ممه) ی نووری مالیکیە و لە بەشێكی وتارەكەی نوسیویەتی” الیکی، به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تی و به‌زین و شکستانه له ئه‌ستۆی خۆی داده‌ڕنێ و، ده‌یخاته ئه‌ستۆی خه‌ڵکی دیکه و، هیچ په‌شیمانییشی پێوه دیار نییه له‌و کاره خراپانه‌ی که کردوونی! ده‌بووایه چۆن زا‌تی کرد سونه و کورد و، به‌شێک له شیعه‌یش له دەسەڵات په‌راوێز بخات، هەر ئاوەها به‌رپرسیاریه‌تییه‌که‌یشی هه‌ڵگرتبایه؛ ڕوونتریش دەدوێت و دەڵێت، که ئه‌رکی تۆ و تاقمێکی ناو حزبه‌که‌ت بوو حوکمڕانی ئێراق به‌ره‌و هه‌ڵدێر به‌رن و ئینجا خه‌ڵکیش قه‌رز داربکرێته‌وه و پرسیار بکرێت: چیمان چنییه‌وه له جیاوازی نێوان شیعه و سونه؟!
ته‌واوی وتاره‌که.
خۆدزینه‌وه له به‌رپرسیاریه‌تیی شکسته‌کان، لە مرۆڤی ئازا ناوەشێتەوە
نووری مالیکی سه‌رۆکوه‌زیرانی پێشوو ــ جێگری ئێستای سه‌رکۆماری ئێراق ــ خەنیم و دژه‌کانی خۆی به‌وه تاوانبار ده‌کات، که سیاسه‌تی په‌ڕاوێزخستنی سونه‌یان له حوکمڕانی و هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و عه‌سکه‌ری، به‌کار هێناوه و، ئاکامه‌که‌شی هاتنی ئەو داعشەیە وا، پانتاییه‌کی زۆری خاکی ئێراقی داگیر کردووە و، دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه‌ی تووشی نه‌هامه‌تی و به‌دبه‌ختی کردووه.
هۆکاری ئه‌م بابه‌ته‌ش ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ هزری سیاسییه‌کان له سونه و شیعه و، په‌لکێشکردنی خه‌ڵکی بێ‌تاوان بۆ ناو کێشه‌کان و ده‌ڵێ: “ئه‌گینا هیچ کێشه‌یه‌ک له‌نێوان شیعه و سونه‌دا نییه”!
پرنسیپێکی سه‌ره‌کی لە چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌وگرفتێکدا، بریتیه له دانپێاهێنان؛ داننان به هه‌بوونی گرفت یان کێشه‌که. نکۆڵیکردن له هه‌بوونی کێشه به واتای ئاره‌زوونه‌بوون و نائاماده‌گی، بۆ چاره‌سه‌ری و گوێگرتن له لایه‌نی به‌رامبه‌ر.
کێشه له نێوان شیعه و سونه سەدان ساڵه هه‌یه، به‌ڵام کاری ده‌سه‌ڵاتدار و سیاسی و حوکمڕان ئەوە نییه له ڕوانگه‌ی باوه‌ڕه مه‌زه‌بیه‌کانیانه‌وه حوکم بسه‌پێنن و، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئیداری و ئابووری و عه‌سکه‌ری بخه‌نه خزمه‌ت ئه‌و باوه‌ڕه‌وه و، ده‌سه‌ڵات بکه‌نه وه‌سیله‌یه‌ک بۆ پاکتاوی به‌رامبه‌ره‌کانیان.
ئه‌و براده‌ره، به‌رپرسیاریه‌تییەکەی ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تی و به‌زین و شکستانه له ئه‌ستۆی خۆی داده‌ڕنێ و، ده‌یخاته ئه‌ستۆی خه‌ڵکی دیکه و، نیشانه‌ی په‌شیمانبوونه‌وه‌شی پێوه دیار نییه له‌و کاره خراپانه‌ی که کردوونی! ده‌بووایه چۆن زا‌تی کرد سونه و کورد و به‌شێک له شیعه‌ش له حوکمڕانی په‌ڕاوێز بخات، ئاوایش به‌رپرسیاریه‌تیه‌که‌ی هه‌ڵگرتبایه.
له گوتاره‌که‌ی رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی ناوبراودا، ئه‌م پرسیارانه ده‌که‌ونه به‌رچاوی خه‌ڵکی ئێراق:
- کێ داڕێژه‌ری ئه‌م نه‌هجه‌ی سیاسه‌ت بوو سه‌باره‌ت به ته‌واوی پێکهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و مه‌زه‌بی و سیاسییه‌کان، جگه له خۆت و تاقمەکەی ده‌وروبه‌رت؟
- کێ بوو له جیاتی به‌ده‌مه‌وه‌چوونی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی دانیشتوانی شاره سونه‌نشینه‌کان، ده‌بابه و به‌رمیلی تی‌ئێن‌تی ڕه‌وانه‌کرد؟
- کێ بوو له‌سه‌ر کێشه‌یه‌کی ناوخۆیی و ناوچەیی، تانک و زرێپۆشه‌کانی ڕه‌وانه‌ی خانه‌قین کرد؟
- کێ بوو جه‌نه‌راڵه عه‌سکه‌رییه‌کانی به نایاسایی، کرده فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌ق و فرقه و، هتد، جگه له خۆت و تاقمی ئه‌شهه‌دی ده‌وروبه‌رت؟
- کێ بوو ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌ته‌کانی له نوسینگه‌که‌ی خۆیدا کۆ کردبووه‌وه؟
- کێ بوو ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی به‌رگری و سوپاسالاری نه‌هێشتبوو و، له نووسینگه‌که‌ی خۆیدا دابووی به ڕاوێژکارێک؟
- کێ بوو چوار ساڵ نه‌یهێشت وه‌زیره‌کانی به‌رگری و ناوخۆ دابنرێن و، خۆی کردبووه وه‌زیری هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کان؟
- کێ بوو کۆمه‌ڵێک تاوانی بێبنەمای به‌خشییه‌وه و، دایه پاڵ سیاسیه‌کان و ڕه‌مز و که‌سایه‌تییه دیاره‌کانی لایه‌نه نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زه‌بییه‌کانی ناوچه جیاجیاکان؟
- کێ بوو ئه‌و هه‌موو ملیارە دۆلاره‌ی به فیڕۆ دا، له جیاتی ئه‌وه‌ی بۆ ئاوه‌دانکرنه‌وه و نه‌هێشتنی که‌موکووڕی و، له داواکارییه‌کانی خه‌ڵکیدا سه‌رفی بکات؟
- کێ بوو مووچه و بوودجه‌ی هه‌رێمی کوردستانی بڕی؟
- کێ ئێراقی تووشی ئه‌و قه‌یرانه داراییه کردووه؟
به ڕوونتری باسی بکه‌ین، که ئه‌رکی تۆ و تاقمێکی ناو حزبه‌که‌ت بوو حوکمڕانی ئێراق به‌ره‌و هه‌ڵدێر به‌رن و، ئینجا خه‌ڵکیش قه‌رزداربکرێته‌وه و، پرسیار بکرێت: “چیمان چنیه‌وه له جیاوازیی نێوان شیعه و سونه؟!”
مەحموود محەمەد