ناوەڕۆكی كۆبوونەوە سەربازییەكەی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق

0

ناوەڕۆكی كۆبوونەوە سەربازییەكەی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراقkobunawa

نوچەنێت.هەولێر:
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە،لەبارەی كۆبونەوەیان لەگەڵا وەزیرانی ناوخۆ و بەرگری عێراق رایگەیاند،چەند پرسێگی گرنگیان تاوتوێ‌ كردوە.

دوای ئەوە دوێنی وەفدێكی باڵای وەزارەتەكانی ناوخۆ و پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بەرەو شاری بەغدای پایتەختی عێراق بەڕێكەوتن و لەگەڵا وەزیرانی ناوخۆ و بەرگری عێراق كۆبونەوەو ئەمرۆش وەزارەتی پیشمەرگە لەبارەی كۆبونەوەكەیان راگەیەنراوێكی بڵاوكردوتەوە.

فەریق جەبار یاوەر مەندە,ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە و ئەندامی وەفدەكە لەو لێدوانەی كەوێنەیەكی بۆ نوچەنێت نێاوە رایگەیاندوە:بە مەبەستی زیندوو كردنەوە و چالاككردنی كارەكانی هەردوو لیژنەی وزاری و كاری باڵای نێوان وەزارەتەكانی (بەگری و ناوخۆی ‌‌‌حكومەتی فیدراڵی عیراق و پیشمەرگە و ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان) لە پێناوی دەستنیشانكردنی چارەسەری شیاو بۆ كیشە هەڵپەسیراوەكانی هێزەكانی پیشمەرگە و هێزەكانی تری پاراستنی هەرێم و دارشتنی میكانزمیكی گونجاو بۆ هەماهەنگی و هاوكاری نێوان هێزە چەكدارەكان و دام و دەزگا هەواڵگری و ئەمنیەكانی هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی عیراق و بە ئامانجی پتەوكردن و یەكخستنی تواناكان لە بوارەكانی كار وباری سەربازی و هەواڵگری و ئەمنی لە شەری دژی گروپی تیرۆرستی داعش بە تایبەت و بەرهەلستیكردنی دیاردەی ترسناكی تیرۆر بە گشتی چوینە بەغدا.

یاوەر دەشڵێت: كاتژمیر (٢)ی پاشنیوەرۆ لە بارەگای وەزارەتی بەرگری ‌حكومەتی فیدراڵی عیراق كوبوونەوەیەكی هاوبەشیان ئەنجامدا لەگەل وەفدی باڵای وەزارەتی بەرگری و ناوخۆی حكومەتی فیدراڵی عیراق كە پیكهاتبون لە هەردوو وەزیرانی بەرگری و ناوخۆ و چەند ئەفسەریكی باڵای هەردوو وەزارەت كە لە هەمان كۆبونەوەشدا، وەفدیكی باڵای سەفارەتی ئەمریكا و سوپای ئەمریكا بەشداربوون بە سەرۆكایەتی سەفیری ئەمریكا لە بەغدا و جەنەرال بیدناریك لیپرسراوی نوسینگەی هاریكاری ئەمنی ئەمریكا – عیراق.

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە,ئاشكراشی كردوە: كۆبونەوەكە لە كەشیكی زۆر ئەرینی (ئیجابی) بەرێوەچوو و گفت و گۆیەكی تیر و تەسەل لەسەر خالەكانی بەرنامەی كۆبونەوەكە كرا كە پیكهاتبو لە ( زیندوو كردنەوە و چالاككردنی كارەكانی لیژنەكانی وزاری باڵا و كاری باڵا و دارشتنی میكانزمی گونجاو بۆ هەماهەنگی و هاوكاری لە گشت بوارەكانی كاری سەربازی و هەواڵگری و ئەمنی لە شەری هاوبەشی دژ بە گروپی تیرۆرستی داعش بەتایبەت و بەرهەلستی تیرۆر بە گشتی و جگە لەوەش باس لە چەكداركردنی هێزەكانی پیشمەرگە و هێزەكانی پاراستنی هەرێم كرا وەكو بەشیك لە سیستەمی بەرگری نیشتیمانی دەولەتی فیدراڵی عیراق و جگە لەوەش باس لە ئاسانكردنی پرۆسەی هاتنی كۆمەكی سەربازی ولاتانی هاوپەیمانان بۆ هێزەكانی پیشمەرگە و هێزەكانی پاراستنی هەرێم كرا و پیشنیازكرا كە یاداشتی لیكتیگەیشتنی ئیمزا كراوی نێوان وەفدی باڵای وەزارەتی پیشمەرگە و وەزارەتی بەرگری لە بارەی گواستنەوەی ئەركی هێزەكانی پیشمەرگە بۆ پاسەوانی هەرێم سالی ٢٠٠٧ بخریتە بەرنامەی كاری دانیشتنەكانی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی فیدراڵی عیراق بۆ بەسەندكردنی و جگە لەوانەش باس لە دابینكردنی موستەحەقاتی شەهیدانی نەمر و بریندارە قارەمانەكانی شەری تیرۆر لە هەرێمی كوردستان لە بودجەی گشتی حكومەتی فیدراڵی عیراق كرا .

فەریق جەبار یاوەر راشیگەیاندوە:لە گفت و گۆ كردن لە بارەی گشت ئەوخالانەی دیاری كران ،ئەندامانی بەشداربوی كۆبونەوەكە بەگشتی هاورا بوون بۆ جێبەجێ كردنی ناوەرۆكی گشت ئەو خالانە و ئالیەتی گونجاو دیاریكرا لەو بارەوە و بریاردرا لە هەفتەی ئایندە ئەندامانی لیژنەی كاری باڵای وەزارەتی پیشمەرگە و ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی بەرگری و ناوخۆی حكومەتی فیدراڵی عیراق كۆبوونەوەیەك گری بدەن لەو پیناوەدا .

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com