بەهۆی سه‌روه‌رنه‌بونی یاسا‌و بونی گه‌نده‌ڵی داواكاری گشتی سلێمانی
ده‌ستله‌كار ده‌كێشێته‌وه
نوچەنێت.هه‌ولێر:
حاكم فه‌رهاد حاته‌م به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتی سلێمانی، نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌ش به‌وه‌زیری داد‌و سه‌رۆكی داواكاری گشتی ده‌كات، هۆكاره‌كه‌شی بۆ سه‌روه‌رنه‌بونی یاسا‌و بونی گه‌نده‌ڵی ده‌گێڕێته‌وه.
له‌نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یدا كه رۆژنامه‌ی هاوڵاتی بڵاویكردۆته‌وه، ئاماژه‌به‌وه‌كراوه له‌ماوه‌ی چوارساڵدا فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتی توانیویه‌تی دۆسیه‌ی “گرنگ‌و گه‌وره” بجوڵێنێت‌و چه‌ندین تۆمه‌تبار له‌پله‌و پۆسته باڵاكان هه‌ر له‌سه‌رۆك وه‌زیران‌و وه‌زیر‌و پارێزگار‌و قایمقام‌و به‌رێوه‌به‌ری گشتی روبه‌رووی دادگا بكاته‌وه.
باسله‌وه‌كراوه سه‌ره‌رای ئه‌و كارانه هێشتا پێیانوایه ده‌زگاكه‌یان له‌ئاستی‌و خاوست‌و داوای كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستاندا نه‌بووه.
حاكم فه‌رهاد حاته‌م، به‌رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندوه نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی ئاماده‌یه‌و له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك هۆكار نوسیویه‌تی.
وتیشی “مانه‌وه‌ی من هیچ مانایه‌ك نابه‌خشێت، گه‌ر یاسا سه‌روه‌ر نه‌بێت‌و هه‌موان وه‌ك یه‌ك نه‌بن له‌به‌رامبه‌ر یاسادا‌و كاته‌ی هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی هه‌رێم نه‌بنه یه‌ك سه‌نگه‌ر له‌به‌رامبه‌ر گه‌نده‌ڵیدا”.
داواكاری گشتی سلێمانی له‌خاڵی یه‌كه‌می هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یدا رونیكردوه‌ته‌وه تائێستا‌و له‌هه‌موو كابینه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمدا كه‌سی شیا‌و بۆ شوێنی شیا‌و په‌یڕه‌و نه‌كراوه”.
له‌خاڵی دووه‌مدا ره‌خنه ده‌گرێت له‌سنورداركردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی داواكاری گشتی، به‌هۆی ده‌رنه‌كردنی یاسایه‌ك له‌حكومه‌ت‌و په‌رله‌مانی كوردستان.
ده‌ڵێت “نه‌بونی یاسایه‌ك رێگه‌خۆشكه‌ره بۆ به‌رده‌وامبونی گه‌نده‌ڵی‌و سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌ی مه‌ترسیدار له‌سه‌ر به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی”.
جه‌ختیله‌وه‌كردۆته‌وه له‌كوردستان هه‌موان له‌به‌رامبه‌ر یاسادا وه‌ك یه‌ك نین.
له‌خاڵی چواره‌می نامه‌كه‌یدا، حاكم فه‌رهاد ئاماژه‌ی به‌یه‌كلانه‌كردنه‌وه‌و جێبه‌جێنه‌كردنی بریار‌و حكومی یاسا له‌چه‌ندین كه‌یسی هه‌ستیاردا ده‌كات، وه‌ك كه‌یسی مسته‌شاره‌كان، خانه‌نشینی نایاسایی، رێخۆشكردن بۆ دیارده‌ی زیاده‌رۆی، چاره‌سه‌رنه‌كردنی ریشه‌ی كێشه‌ی داگیركردنی موڵك‌و ماڵی گشتی، تاپۆكردنی هه‌زاره‌ها دۆنم زه‌وی له‌سه‌ر كه‌س‌و لایه‌ن‌و رێكخراو‌و كۆمپانیا به‌ده‌ر له‌یاسا، كڕینی سه‌دان ئۆتۆمبێل بۆ به‌رپرسه‌كان له‌پاره‌ی غه‌راماتی هاتوچۆ.