بارزانی پەیامێكی هاوخەمی ئاڕاستەی سەرۆكی فەڕەنسا دەكات

0

بارزانی پەیامێكی هاوخەمی ئاڕاستەی سەرۆكی فەڕەنسا دەكات130524331773888922

نوچەنێت.هه‌ولێر:
ئه‌مرۆ دوو چه‌كدار هێرشیان كرده‌ سه‌ر رۆژنامه‌ی چارلی هیبدۆ. له‌ ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌دا 12 كه‌س كوژراون و 10 بریندار بوون،بەوبۆنەیەوە مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی هاوخەمی ئاڕاستەی سەرۆكی فەڕەنسا دەكات و لەبەشێكی دەڵێت،بە ناوی خۆم و گەلی كوردستان سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و گەلی فەڕەنسا و كەسوكاری قوربانیانی ئەم ڕووداوە دەكەین و زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو كردەوە نامرۆڤانە و قێزەوەنە دەكەین.

ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەكەیە:

بەڕێز فڕانسوا هۆڵاند سەرۆك كۆماری فەڕەنسا

بە بیستنی هەواڵی پەلاماری تیرۆریستان بۆ سەر گۆڤاری شارلی ئێبدۆ لەناو شاری پاریس و گیانلەدەستدانی ژمارەیەك ڕۆژنامەنووس و هاووڵاتیی بێتاوان زۆر خەمبار بووم. بە ناوی خۆم و گەلی كوردستان سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و گەلی فەڕەنسا و كەسوكاری قوربانیانی ئەم ڕووداوە دەكەین و زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو كردەوە نامرۆڤانە و قێزەوەنە دەكەین.

لەو ڕۆژە ناخۆشەدا گەلی كوردستان لە كاتێكدا كە بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ لەگەڵ دڕندەترین جۆری تیرۆر لەشەڕدایە، پشتیوان و هاوخەمی گەلی فەڕەنسایە.

جارێكی دی سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیانی ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە دەكەم و هیوای چاكبوونەوەیش بۆ برینداران دەخوازم. لەوەیش دڵنیام كە لە ئەنجامدا تیرۆریستان تێكدەشكێن و مرۆڤایەتی سەردەكەوێت.

مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
7ـی 1ـی 2015

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com