دەوڵەتی یاسا: مەسعودبارزانی هانی داعشی داوە پەلاماری سوپا بدات
نوچەنێت-ئەخبار عێراق
ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا دەڵێت سەرۆكی هەرێمی كوردستان مەسعود بارزانی هانی داعشی داوە پەلاماری سوپای عێراق بدەن و كاریان بەسەر پێشمەرگەوە نەبێت.
عەواتیف نیعمە ئەندامی فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا دەڵێت “كورد و خاوەن ئەجێندا بیانییەكان هەمیشە دەیانەوێت سوكایەتی بە سوپا دەكەن و دەیانەوێت بە جیهان بڵێن كە ئەوە پێشمەرگەیە شەڕی دژی داعش دەكات ، لەكاتێكدا پێچەوانەی ئەوە راستە چونكە پێشمەرگە دەستی بەسەر چەكی سوپا گرت لە موسڵ و داعشیشیان داخڵی شاری موسڵ كرد”.
پەرلەمانتارەكەی دەوڵەتی یاسا بانگەشەی ئەوە دەكات كە بەڵگەیان لایە مەسعود بارزانی پەیامی بۆ داعش ناردووە و ێیگوتون پەلاماری سوپای سەفەوی بدەن و رووی چەكەكانیان نەكە پێشمەرگە.
عەواتیف نیعمە وتویەتی “بارزانی هەمیشە ئەوەی لە توانایدا بێت دەیكات بۆ درووستكردنی ناكۆكی لەنێوان شیعە و سوننە تا لە بەرژەوەندی خۆی ئەو ناكۆكییانە بەكاربهێنێت”