پۆلیسی فەرەنسا چی لەبارەی تیرۆریستەكانی ئەمڕۆی پاریسەوە دەڵێت؟

0

parisپۆلیسی فەرەنسا چی لەبارەی تیرۆریستەكانی ئەمڕۆی پاریسەوە دەڵێت؟

نوچەنێت-i24

سەرچاوەكانی پۆلیسی فەرەنسا دەڵێن ئەو تیرۆریستانەی ئەمڕۆ پەلاماری بارەگای گۆڤاری چارلی هیبدۆیان دا بە وردی و پرۆفێشناڵی مەشقیان پێكراوە. پۆلیس دەڵێت شێواوی جووڵەی تیرۆیستەكان و جلو بەرگیان و خەمساردیی و ئارامییان بەڵگەی ئەوەیە ئەوانە ئامادەسازیی زۆریان بۆ كراوە.
پۆلیسێكی فەرەنسی دەڵێت “شێوازی هەڵگرتنی چەكەكانیان و جووڵەی ئارام و رێكخراویان دەری دەخات ئەوانە كەسی ئاسایی نین، بەڵكو مەشقی سەربازییان دیوە”.
پۆلیسەكە دەڵێت ئەگەر تێبینە بكەیت دەبینیت شەكەكانیان ب جەستەیانەو نووساندبوو، تاك تاك قیشەكیان دەتەقاند و نەدەشڵەژان، ئەمە دەری دەخات ئەوان زۆر شارەزای چەك بوون.

پۆلیسێكی دادوەریش دەڵێت “پێدەچێت لە عێراق و سووریا مەشقیان پێكرابێت، بەڵام دووریش نییە لە فەرەنسا مەشقیان بینیبێت”.
لە گرتە ڤیدیۆییەكاندا ئەوان زۆر ئارام و خەمسارد دەردەكەون، بەجۆرێك سەرەتا لە شوێنێكی هەڵە دەوەستن، بەڵام هیچ خۆیان تێكنادەن و تەقە ناكەن بەڵكو ئاراستەیان دەگۆڕن بەرەو ئەو شەقامەی بارەگای گۆڤارەكەی لێیە.
لە گرتەیەكی ڤیدیۆیی دیكەدا بكوژەكان روونتر دەردەكەوون و ئامادەسازیی تەواویان پێوە دیارە: جلی رەشیان پۆشیوە، روخساریان هەڵبەستووە و پێڵاوی وەرزشییان لەپێیە و دوور نییە لەژێرەوە جلی گوللەنەبڕیان لەبەربووبێت.
كاتێك شوێنەكە بەجێ‌ دێڵن دەبینن پۆلیسێك لەسەر پاسكیلێكە، دادەبەزن و چەند فیشەكێكی تاكی پێوە دەنێن، یەكێكیان لێی نزیكدەبێتەوە و كە ەبینێت برینارە فیشەكێك لەسەری دەدات. كاتێك دەبینن هیچ پۆلیسێكی دی اە ناوچەك نەماوە، بێ‌ ئەوەی شپرزە ببن دەڕۆن و شوێنەكە بەجێ‌ دێڵن. ئەوان بە تێكڕا 12 كەسیان كوشت كە دوانیان پۆلیس بوون و 11 كەسی دیكەشیان بریندار كرد.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com