پەرلەمانتارێكی سوننە لە زیندانی حكومەتدا نیوەی كێشی لەدەستداوە
نوچەنێت-ئەخبار عێراق
كەسانی نزیشكی ئەحمەد عەلوانی ئەندانی پێشووی پەرلەمانی عێراق لەسەر پارێزگای ئەنبار دەڵێن ئەو نیوەی كێِی لەدەستداوە بەهۆی ئەشكەنجەدانی جەستەیی و دەروونییە و دۆخی تەندروستی ناهەموارە.
ئەو وێنانەی لەگەڵ عەلوانی لە زیندان گیراون دەری دەخەن ئەو یەشێوەیەكی ترسناك لاوازبووە و كێشی لەدەستداوە.
ئەحمەد عەلوانی پەرلەمانتارێكی سوننە و یەك لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەكانی پارێزگاكەی بوو.
لە 28ی كانوونی یەكەمی 2013 دا هێزەكانی سواتی سەر بە نووری مالیكی حەسانەی پەرلەمانتاریی ئەویان پێشێل كرد و هێرشیان كردە سەر ماڵەكەی، برایەكیان كوشت و خۆیشی دەستگیكرا و بەپێی یاسای دژەتیرۆر سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو.
عەلوانی بە یەكێك لەوانە هەژمار دەكرا كە بە ئاشكرا دژایەتی دەستێوەردانەكانی عێراقی لە كاروباری عێراق دەكرد و خوازیار بوو سنوور بۆ پاوانخوازی ئێران لە عێراق دابنرێت. سوننەكان دەڵێن نووری مالیكی لەسەر راسپاردەی ئێران فەرمانی دەستگیركردنی بۆ عەلوانی دەركردووە.