وه‌زیرانی‌ پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆی‌ هه‌رێم له‌گه‌ڵ‌ وه‌زیرانی‌ به‌رگری‌ و ناوخۆی‌ عێراق رێككه‌وتن

0

وه‌زیرانی‌ پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆی‌ هه‌رێم له‌گه‌ڵ‌ وه‌زیرانی‌ به‌رگری‌ و ناوخۆی‌ عێراق رێككه‌وتنkobunawa712015-bbb
نوچەنێت.خەندان:
وه‌زیرانی‌ پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌گه‌ڵ‌ وه‌زیرانی‌ به‌رگری‌ و ناوخۆی‌ عیراق كۆبوونه‌وه‌ و له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێكی‌ “گرنگ و پێویست” رێككه‌وتن.

به‌ مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناخۆی عیراقی فیدراڵ، كاتژمێر 11-ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 7ـی کانوونی دووەمی 2015، وەفدێكی باڵای وەزارەتەکانی ناوخۆ و پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بەرەو شاری بەغدای پایتەختی عێراق بەڕێكەوتن.

وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌منی‌ هاوبه‌شی‌ حكومه‌تی‌ عیراق و هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ رێكخراوی‌ ده‌وڵه‌تی‌ ئیسلامی‌ ناسراو به‌ داعش به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ “لیژنه‌ی‌ وزاری‌ ئه‌منی‌ هاوبه‌شی‌ حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌ و حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی‌ هه‌ماهه‌نگی‌ له‌ باره‌گای‌ وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ له‌ به‌غدا ئه‌نجام دا”.

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌ كه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ باڵیۆزی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ عیراق و وه‌زیرانی‌ به‌رگری‌ و ناوخۆی‌ عیراق و وه‌زیرانی‌ پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كاراكردنی‌ كاری‌ ئه‌منی‌ نێوان هه‌ردوولا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ چه‌كدارانی‌ تیرۆریستی‌ داعش گفتوگۆی‌ له‌باره‌وه‌ كراوه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ “له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێكی‌ گرنگ و پێویست بۆ به‌دیهێنانی‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌موو گه‌لی‌ عیراق رێككه‌وتن و بڕیاریشه‌ بخرێته‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌ی‌ په‌سه‌ند بكرێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com