وەزیرانی پێشمەرگە و ناوخۆی حكومەتی هەرێم گەیشتنە بەغدا

0

وەزیرانی پێشمەرگە و ناوخۆی حكومەتی هەرێم گەیشتنە بەغدا41000000

نوچەنێت.هه‌ولێر:

وەفدێكی باڵای وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەرەو بەغدا بەرێكەوتون و لە ئێستاشدا وەفدەكە گەیشتونەتە بەغدا.

بەپێی راگەیاندنی نووسینگەی رۆژنامەوانی ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە”به‌ مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناخۆی عیراقی فیدراڵ، كاتژمێر 11-ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 7ـی کانوونی دووەمی 2015، وەفدێكی باڵای وەزارەتەکانی ناوخۆ و پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بەرەو شاری بەغدای پایتەختی عێراق بەڕێكەوتن“.

وەفدەكەی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێكهاتوون له‌ هه‌ریه‌ك كەریم سنجاری، وەزیری ناوخۆ،مستەفای سەید قادر،وەزیری پێشمەرگە،فەریق شیروان عبدولڕەحمان، ئەندامی فەرماندەیی گشتی هێزەكانی پاراستنی هەرێم و فەریق جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە.

لە ئیستاشداوه‌فدە‌ باڵای‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌‌و ناوخۆی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم گه‌یشتونەتە شاری‌ به‌غدا.

 

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com