نوچه نێت
به‌رپرسانی تورك ئاشكرای ده‌كه‌ن كه ژنه خۆكوژه‌كه‌ی ئیسته‌مبول په‌یوه‌ندی به كورد و داعشه‌وه نییه و گومان ده‌كرێت سه‌ر به‌به‌ره‌یه‌كی چه‌پی توندڕه‌وی توركیه‌وه هه‌بێت
دوێنێ له‌شاری ئیسته‌مبول له‌توركیا ژنێكی حیجاب و ده‌مامك دراو خۆی له بنكه‌ی پۆلیسی گه‌شتوگوزار له‌گه‌ره‌كی سوڵتان ئه‌حمه‌د خۆی ته‌قانده‌وه. كه بۆ هۆی كوژرانی پۆلیسێك و برینداربوونی یه‌كێكی دیكه. زانیارییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و ژنه ده‌مامك دراو بووه و به بیانوی ئه‌وه‌ی جانتای ونكردووه. چۆته بنكه‌كه. جیا له‌مه‌ش به‌زمانی ئینگلیزی قسه‌ی كردووه. واسب شاهین شاره‌داری ئیسته‌نبول له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی دا راتی كردۆته‌وه ئه‌و ژنه په‌یوه‌ندی به كێشه‌ی كورد و كێشه‌ی سوریاوه هه‌بێت. به‌و مانایه‌ی نه‌په‌یوه‌ندی به لایه‌نه كورییه‌كان و نه په‌یوه‌ندی به‌داعشه‌وه هه‌یه. به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به به‌ره‌ی شۆرشگێری رزگاریخوازی میللی هه‌یه، كه‌ئه‌مه‌ش به‌ره‌یه‌كی چه‌پی ماركسی توندره‌وی توركیه. له ساڵی 2013 ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌و به‌ره‌یه له ئه‌نكه‌ره‌ی پایته‌خت ئه‌نجام دراوه.
ژنه خۆكوژه‌كه‌ی ئیسته‌نبوڵ په‌یوه‌ندی به كورد و داعشه‌وه نییه
0
Share.
