سەرۆكی ده‌سته‌ى ده‌سپاكى:گه‌نده‌ڵى له‌هه‌رێمى كوردستان هێنده‌ى تیرۆر مه‌ترسى دروستكردووه
نوچەنێت.هه‌ولێر:
سەرۆكی ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان،رایگەیاند، گه‌نده‌ڵى له‌هه‌رێمى كوردستان هێنده‌ى تیرۆر مه‌ترسى دروستكردووه، بۆیه رووبه‌رووبونه‌وه‌ى جگه له‌وه‌ى ئه‌ركى هه‌موتاكێكه دڵسۆزى و كار و ماندووبونیشى ده‌وێت.
بەپێ راگەیەنراوێكی دەستەكە كەوێنەیەكی بۆ نوچەنێت نێراوە”د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر،سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان له‌میانى وتارێكدا له‌كاتى ده‌ستبه‌كاربوونى ئه‌و كه‌سانه‌ى وه‌ك فه‌رمانبه‌ر له‌ده‌سته‌ى ده‌سپاكى وه‌رگیراون وتى:” ده‌بێت به‌راستگۆیانه كار بۆ نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى بكه‌ین له‌هه‌رێمى كوردستان”.
ناوبراو باسى له‌وه‌شكرد”گه‌نده‌ڵى له‌هه‌رێمى كوردستان هێنده‌ى تیرۆر مه‌ترسى دروستكردووه، بۆیه رووبه‌رووبونه‌وه‌ى جگه له‌وه‌ى ئه‌ركى هه‌موتاكێكه دڵسۆزى و كار و ماندووبونیشى ده‌وێت“.
سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى داواى له‌فه‌رمانبه‌ره نوێییه‌كانى ده‌سته‌كه كرد”به جدى و به‌نترسى كاربۆ له‌ناو بردنى گه‌نده‌ڵى بكه‌ن و سڵ له‌هیچ فشار و مه‌ترسیه‌ك نه‌كه‌نه‌وه“.
د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، نمونه‌ى ئه‌وه‌شى هێنایه‌وه كه”شكسى هه‌روڵاتێك په‌یوه‌ندى به‌زۆرى ئاستى گه‌نده‌ڵى هه‌یه، بۆیه ده‌سته‌ى ده‌سپاكى ئه‌ركێكى قورسى له‌سه‌ره و له‌مه‌ودایه‌كى درێژ ده‌توانێ رووبه‌رووى گه‌نده‌ڵى ببێته‌وه“.
پێشتر ده‌سته‌ى ده‌سپاكى له‌هه‌رێمى كوردستان له‌رێگه‌ى راگه‌یاندن و به چاوپێكه‌وتنى راسته‌وخۆ 70 كه‌سى دامه‌زراند و له‌مرۆوه ده‌ستبه‌كاربوون.