یه‌كێتی و پارتی لە سەر پۆسته‌كانی حكومەتی خۆجێی هه‌ولێر رێككه‌وتن
نوچەنێت.هه‌ولێر:
له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا دوو كۆبوونه‌وه له‌نێوان یه‌كێتی و پارتی بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی ئیداره‌ی خۆجێیی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌نجامدراون و بڕیاریشه به‌م نزیكانه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌نجامبدرێت،ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه‌ش رایده‌گه‌ینێت له كۆبوونه‌وه‌كاندا جۆرێك له رێكه‌وتن كراوه.
ژینۆ محه‌مه‌د ئه‌ندامی فراكسیۆنی یەكێتی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر به سایتی فەرمی حیزبەكەی راگه‌یاندوە: له‌ماوه‌ی 15 رۆژی رابردوودا دوو كۆبوونه‌وه له نێوان وه‌فدی دانوستانكاری یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموركراتی كوردستان بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی ئیداره‌ی خۆجێی هه‌ولێر كراوه‌و بڕیاره به‌م نزیكانه كۆبوونه‌وه‌ی سێیه‌م ئه‌نجامبدرێت.
وتیشی: له‌و كۆبوونه‌وانه‌ی نێوان وه‌فدی دانوستانكاری یه‌كێتی و پارتی جۆرێك له رێكه‌وتن كراوه بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی هه‌ولێر،به‌ڵام پێویسته رێكه‌وتنێكی ره‌سمی ئیمزاكراو ئه‌نجامبدرێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی پارتی ده‌كه‌ین.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد: ئه‌و پۆستانه‌ی وه‌ك پشكی یه‌كێتی له هه‌ولێر كه به‌شێوه‌یه‌كی زاره‌كی رێكه‌وتنیان له‌سه‌ر كراوه بریتن له جێگری پارێزگار‌و دوو قائیمقام و شه‌ش به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه له ئاستی سه‌ره‌وه.
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری به‌ستنه‌وه‌ی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی هه‌ولێر به سلێمانیه‌وه رایگه‌یاند: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هه‌ر پارێزگایه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ هه‌ڵبژاردنی تێدا ئه‌نجامدراوه‌و حكومه‌تی خۆجێی سه‌ربه‌خۆیان تێدایه نابێت هیچ كام له‌و دوو پارێزگایه به‌یه‌كه‌وه گرێ بدرێن بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كان، بۆیه هیوادارم پارتی چاوه‌ڕێی شتێكی وانه‌كات، چونكه ناكرێت خه‌ڵكی پارێزگای هه‌ولێر بكرێته قوربانی ئه‌وه‌ی كه پشكی پارتی له سلێمانی چه‌ند ده‌بێت.
له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێردا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بووه خاوه‌نی شه‌ش كورسی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌و به‌وشێوه‌یه‌ش بووه دووه‌م لیستی پارێزگاكه.