نەتەوە یەكگرتووەكان لەبارەی هەبوونی ئیبۆلا لە عێراق روونكردنەوەی دا

0

Mideast Iraq A Generals Viewنەتەوە یەكگرتووەكان لەبارەی هەبوونی ئیبۆلا لە عێراق روونكردنەوەی دا

نوچەنێت-ئاژانسەكان

سێشەممە 6ی كانوونی دووەم رێكخراوی تەندروستی جیهانی وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی دایەوە كە دەڵێن حاڵەتی ئیبۆلا لە عێراق تۆماركراوە.
بەپێی راگەیەنراوی رێكخراوی تەندروستی جیهانی ، ئەو رێكخراوە و وەزارەتی تەندروستی عێراق بەدواداچوونیان كردووە و بۆیان دەركەوتووە حاڵەتی ئیبۆلا لە عێراق بوونی نییە.
بە وتەی رێكخراوەكە ئەوان و وەزارەتی تەندروستی عێراق پەیوەندییان بە چەندین سەرچاوەی پەیوەندیدارەوە كردووە و بۆیان دەركەوتووە هیچ حاڵەتێكی ئیبۆلا لە عێراق بوونی نییە بە موسڵیشەوە.
ئەوەی پاڵی بە رێكخراوی تەندروستی جیهانی و وەزارەتی تەندروستی عێراقەوە نا دەست بە لێكۆڵینەوە بكەن، چەند راپۆرتێك بوو لە رۆژنامەی سەباحی چاپی بەغدا و ئاژانسی شەفەق لە 31ی دیسەمبەردا بڵاویان كردبووەوە كە لە شاری موسڵی ژێر دەسەڵاتی داعشدا چەند حاڵەتێكی توشبوون بە ئیبۆلا تۆمار كراون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com