كۆمەڵی ئیسلامی:300 ئافرەتی ئێزدی بەهۆی دەسترێژی كردنە سەریان لەلایەن داعشەوە دوگیان بوون

0

كۆمەڵی ئیسلامی:300 ئافرەتی ئێزدی بەهۆی دەسترێژی كردنە سەریان لەلایەن داعشەوە دوگیان بوونfataiat-yazeediat

ئافرەت تا ئێستا لەهەرێمی كوردستان بەپلە دوو و وەكو كاڵا سەیر دەكرێت

دڵشاد هەرتەلی.نوچەنێت:

بەپێ راپۆرتی بەشی یاسای و مافی مرۆڤی كۆمەڵی ئیسلامی 300 ئافرەتی ئێزدی بەهۆی دەسترێژی كردنە سەریان لەلایەن داعشەوە دوگیان بوون و له‌ كۆی هه‌ر 100 خوێندكارێك له‌ هه‌رێمی كوردستان، زیاتر له‌ 10 خوێندكار ڕووبه‌ڕووی ئه‌نجامدانی مامه‌ڵه‌ی خراپی سێكسی ده‌بنه‌وه‌ و زیاتر له‌ 88%ی مامۆستایان باوه‌ڕیان به‌به‌كارهێنانی توندوتیژیە‌ دژ به‌ قوتابیان.

بەشی یاسای و مافی مرۆڤی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان،سەرلەبەیانی ئەمرۆ راپۆرتی حەوتەمی خۆی سەبارەت ڕەوشی مافەكانی مرۆڤ لەهەرێمی كوردستان بەناونیشانی(ساڵەكەم پڕ لە غەم و هیوا)لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دا بڵاوكردەوە.

دانا دارا،بەرپرسی بەشی یاسای و مافی مرۆڤی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان،لەو كۆنگرە رۆژنامەوانیەدا وتی”گەورەترین كارەسات لەساڵی رابردوو بەرپاكردنی شەری داعش بووە دژ بە هەرێمی كوردستان،كە بەهۆی ئەو شەڕەوە زیاتر لە 700 پێشمەرگە و خۆبەخش شەهید بوون“.

ئاماژەی بەوەشكرد”ئەم جەنگ و قەیرانانە لەهەموو روەكانەوە بارگرانی و قورسای و قوربانی زۆری مرۆیی و مادیان لەهەرێم داخستوە كە بەچەندین ساڵی تر سارێژ نابن“.

ئەوەشی ئاشكرا كرد”له‌ كۆی هه‌ر 100 خوێندكارێك له‌ هه‌رێمی كوردستان، زیاتر له‌ 10 خوێندكار ڕووبه‌ڕووی ئه‌نجامدانی مامه‌ڵه‌ی خراپی سێكسی ده‌بنه‌وه‌ و رێژه‌ی‌ توندوتیژی جه‌سته‌یی له‌ قوتابخانه‌كاندا 42% ه‌و، زیاتر له‌ 88%ی مامۆستایان باوه‌ڕیان به‌به‌كارهێنانی توندوتیژیە‌ دژ به‌ قوتابیان!! “.

ناوبراو راشیگەیاند”4000 هەزار ئافرەتی ئێزدی لەلایەن داعشەوە رفێنراون و لەو ژمارەیە تەنها 344 ئافرەتیان گەڕاونەتەوە هەرێمی كوردستان و بەسەر شاری دهۆك و هەولێر دابەشكراون،كەلەهەمووی كارەساتبار ئەو ئافرەتانەی گەڕێنراونەتەوە بەشی زۆریان بەشێوەیەكی نادروست و ناشەرعی و نایاساییەوە لەلایەن داعشەوە دوگیان كراون،ئەمانە كارەساتێكی شەرعی و یاسایان هێناوەتە سەر هەرێمی كوردستان“.

دانا دارا رونیشكردوە”ئێستا یەك لەسەر سێ دانیشتوانی هەرێمی كوردستان ئاواری كورد و عەرەب و سورین كە بەهۆی شەرەوە رویان لە هەرێمی كوردستان كردوە“.

ئاماژەی بەوەشكرد”كە بەبەراورد بەساڵی 2013 كە 50 ئافرەت كوژرابوون،لە 2014 رێژەكە كەمی كردوەو تەنها 34 ئافرت كوژراون“.

جەختی لەوەشكردیەوە”كە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان ناتوانن ئەو قەناعە بەخۆبێنن كە ئەو دۆسیانەی دێنە بەردەم دادگاكان بتوانن یەكلاییان بكەنەوە“.

هەرلەو كۆنگرە رۆژنامەوانییەدا بەرپرسی بەشی یاسای و مافی مرۆڤی كۆمەڵی ئیسلامی،وتیشی”لە هەرێمی كوردستان 400 كەسی بێسەروشوێنكراو هەیە كەزۆربەیان سەربەپارتی و یەكێتین و بەشێكیان سەر بەپەكەن و 7 دانەشیان سەر بەكۆمەڵی ئیسلامین و تائیستا پەرلەمان و دەستەی سەربەخۆی مافی مۆڤ و رێكخراوەكان نەیان توانیوە ئەو پرسە یەكلای بكەنەوە،كە ئەم دۆسیەیە گرفتی شەرعی و یاسایی زۆری بۆ خەڵكی كوردستان دروست كردوە“.

دانا دارا ئاشكراشی كرد”كە ئافرەت تا ئێستا لەهەرێمی كوردستان بەپلە دوو و وەكو كاڵا سەیردەكرێت و بەئاسانی دەكوژرین و ئازاردەدرێن“.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com