سەرکردەکانی یەکێتی هانا بۆ بارزانی دەبەن تا کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکات

0

سەرکردەکانی یەکێتی هانا بۆ بارزانی دەبەن تا کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکات342014_1p

نوچەنێت.هه‌ولێر:

كاديرێكی پێشكەوتی یەكێتی دەڵێ،سەرکردەکانی یەکێتی هانایان بۆ سەرۆکی پارتی بردوە تاکو کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکات،نازانن ناوبراو لەو رۆژە دەگەڕێ ئێوە خۆتان تێر شەق بکەن.

شادمان مەلا حەسەن،كادیری پێشكەوتوی یەكێتی لە ئەكاونتی تاتیبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی بابەتێكی بەناونیشانی(يەکێتی هانا بۆ سەرۆکی هەرێم دەبات)بڵاوكردوەتەوەو نوسیویەتی”لەم رۆژانە هەوالی ئەوەم بەرچاو کەوت گوایە سەرکردەکانی یەکێتی هانایان بۆ سەرۆکی پارتی کە سەرۆکی هەرێمیشە بردوە تاکو کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکات .دەگێڕنەوە دوو کەسایەتی ناسراوی سلێمانی لە حزبی شیوعی بوون (ناوەکانیان ناهێنم) زۆر لە مڵملانێ دابوونە لە دژی یەک . رۆژێکیان یەکیان لە مناقەشە توڕە دەبێ و سەری خۆی بە دیواری دادەات و بەشەق دەکەوێتە گیانی خۆی کابرای منافسیشی لە دیاری دانیشتوە .کوڕی کابراش هانا بۆ کابرا دەبات دەلێ وەبکەی باوکم هیچی تر سەری خۆی بەدیوار نەکێشێ و ئەو هەموو شەقەش لە خۆی نەدات .کابراش دەلێ ئەوە من چەند ساڵە بەهیوای ئەوە بووم باوکت تێر شەق بکەم ئێستا خۆی وا بەدەستی خۆی ,خۆی تێر شەق دەکات بۆ دەستی بگرم، با خۆی بکوژێ“.

ناوبراو رونيشيكردوەتەوە”برادەرە بەناو سەرکردەکانی یەکێتی کە زۆربەیان سەرکردە نین و ئێستا لەسەر پۆست و پارە کەوتونەتە گیانی یەکتر. هانا بۆ سەرۆکی پارتی دەبەن بۆیان چاک بکات . وەلە دەبی هەر بەو ئاواتە بن بێت بۆتان چاک بکات“.

مەلا حەسەن روو لەسەركردەكانی یەكێتی دەكات و دەڵێت”ئێوە خاوەنی ئەم عەقلە بن.کە هەر لە ئەساسیشدا زۆربەتان هى ئەم شوێنە نه بوون.بەس زەمانە ئێوەى بردۆتە ئەم شوێنە, ئێستاش ناوەستن خۆتان داوەتە بەرشەق. بۆیە سەرۆکی هەرێمیش لەو رۆژە دەگەڕێ ئێوە خۆتان تێر شەق بکەن.چونکە ئاستی بیرکردنەوەتان هەر ئەوەندەیە“.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com