هادی عامری: ئەگەر قاسم سولێمانی نەبوایە …..
نوچەنێت-ئەلعالەم
هادی عامری فەرماندەی رێكخراوی بەدر یەك لە فەرماندە باڵاكانی میلیشیای حەشدی شەعبی ئاماژە بە رۆڵی ئەرێنی ئێران دەكات لە پشتیوانی عێراقدا و دەڵێت ئەگەر ئێران و قاسم سولێمانی نەبونایە ئێستا حكومەتەكەی حەیدەر عەبادی لە تاراوگە دەبوو، بوونێكی لەناو عێراق نەدەبوو.
لە پەراوێزی بەشداریكردنی لە رێورەسمی بەخاكسپاردنی عەمید حەمید تەقوی لە تاران، هادی عامری وتویەتی بەبێ بەشداری حەشدی شەعبی رزگاركردنی عێراق مەحاڵە.
عامری ئاشكرای كردووە كە تەقوی سەرەتا لە عێراق جەنگاوە، دواتر رووی كردۆتە سووریا و پاشان گەڕاوەتەوە عێراق.
بە وتەی عامری ئەو فەرماندە ئێرانییە لە شەڕی كۆنترۆڵكردنەوەی ناوچەی جەرف ئەلسەخری پارێزگای بابل شانبەشانی سوپای عێراق لە شەڕی دژی داعش جەنگاوە.