چەند سەربازی ئێران لە عێراق كوژراون؟

0

iran souldierچەند سەربازی ئێران لە عێراق كوژراون؟

نوچەنێت-ئاژانسەكان

سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراقی دەڵێت لە مانگی رابردودا 29 سەربازی ئێرانی لەناو عێراقدا كوژراون.
سەرچاوەیەكی ئەمنی باڵای عێراقی كە نەیویستووە ناوی ئاشكرا بكرێت، بە ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵی وتووە “لە بەرە جیاوازەكانی شەڕ لەناو عێراق و لە مانگی دیسەمبەری رابردودا 29 سەرباز ئێرانی كوژراوون”.
لەلایەكی ترەوە شاخەوان عەبدوڵڵا ئەندامی لیژنەی ئاساییش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق وتویەتی “هەبوونی سەربازی ئێرانی لە عێراقدا چیتر بابەتێكی شاراوە نییە”، شاخەوان عەبدوڵڵا وتویەتی سەربازی ئێرانی لە بەغدا و ناوچە كێشەلەسەرەكانی نێوان هەرێم و ناوەندیش هەن.
شاخەوان عەبدوڵڵا كە بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵ دواوە وتووشیەتی “ژمارەی سەربازە كوژراوە ئێرانییەكان زۆر لەوە زیاترە كە راگەیەنراوە” ئەو جەختیشی كردۆتەوە ” هەبوونی سەربازی ئێرانی لە عێراقدا بەبێ‌ رەزامەندی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق نایاساییە”.
لەبارەی ئەو شوێنانەی سەربازی ئێرانی بوونیان هەبووە لەسەر خاكی عێراق ئاماژەی بە ئەنبار و سامەڕڕا و جەلەولا و سەعدییە كردووە.
بەڵام حەبیب تەرفی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران لەسەر لیستی شیعەكان رەتی كردۆتەوە سەربازی ئێرانی لەسەر خاكی عێراق هەبن، بەڵام وەك ئەو وتویەتی “خۆبەخشان لە ئێران و پاكستان و ئەفغانستان و وڵاتانی دیكەوە بەدەم بانگەوازی مەرجەعی شیعەكانەوە هاتوون بۆ شەڕ لەدژی داعش”دانی بەوەشدا ناوە كە لەنێون ئەو شیعە بیانییانەدا كوژراو و بریندار هەبوون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com