ئێزدییەكان بۆ بارزانی: دەمانەوەێت شه‌نگال ببێتە هەرێمیکی ئێزدی کە سەر بە هەرێمی کوردستان بێت

0

ئێزدییەكان بۆ بارزانی: دەمانەوەێت شه‌نگال ببێتە هەرێمیکی ئێزدی کە سەر بە هەرێمی کوردستان بێتezidy

نوچەنێت.هه‌ولێر:

ئێزدییەكان داوا لەبارزانی دەكەن هەوڵ بدرێت ئەو کچ و ژنە ئێزدییانەی کە تا ئێستا لە دەستی چەکدارانی داعشدان،ڕزگار بکرێن و شه‌نگالیش ببێتە هەرێمیکی ئێزدی کە سەر بە هەرێمی کوردستان بێت و راشیانگەیاند،ئەوانەی دەڵێن با شه‌نگال هەرێمێکی سەربەخۆ بێت و سەر بە هه‌رێمی کوردستان نەبێت،ناحەزی ئێمەن و ئەوان بەرپرسیار نین لە شه‌نگال و بڕیار لە دەستی ئەواندا نییە.

پێشنیوه‌ڕی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2015/1/5 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی ناحیه‌ی سنوونێ و مه‌زارگه‌ی شێخ شه‌رفه‌دینی له‌ چیای شه‌نگال كرد.

ماڵپەڕی حكومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە”شێخ ئیسماعیل،پیاوی ئایینیی ئێزدی و مجێوری مه‌زارگه‌ی شێخ شه‌رفه‌دین، ده‌رباره‌ی سەردانی سەرۆک بارزانی سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چیای شه‌نگال گوتی “ئێمە زۆر خۆشحاڵ بووین بە هاتنی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکوومەت بۆ چیای شه‌نگال و مەزارگەی شەرفەددین’’.

هەروەها دواکاریی هەرە گرنگمان ئەوەیە هەوڵ بدرێت ئەو کچ و ژنە ئێزدییانەی کە تا ئێستا لە دەستی چەکدارانی داعشدان،ڕزگار بکرێن و داوکارایی دووەممان ئەوەیە کە شه‌نگال ببێتە هەرێمیکی ئێزدی کە سەر بە هەرێمی کوردستان بێت و تەزووی کارەباشمان کە بە هێڵەکانی مووسڵەوە بەسترا بوون، لەمەودوا بە هێڵەکانی هەرێمی کوردستانه‌وه‌ ببەسترێتەوە”.

لە لایەکی دیکەوە قاسم شەشۆ یەکێک لە فەرماندە سەربازییەکانی کوردانی ئێزدی كه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ له‌ چیای شه‌نگال مایه‌وه‌ و به‌رگری كرد،لەبارەی چەند لێدوانێکەوە کە گوایە دەگوترێ شه‌نگال بکرێتە هەرێمی سەربەخۆ کە سەر بە هەرێمی کوردستان نەبێت، شەشۆ گوتی:”ئێمە لە ڕاگەیاندنەکانەوە هەستمان کردووە کە هەندێ کەس دەڵێن با شه‌نگال هەرێمێکی سەربەخۆ بێت و سەر بە هه‌رێمی کوردستان نەبێت، ئەو کەسانە ناحەزی ئێمەن و ئەوان بەرپرسیار نین لە شه‌نگال و بڕیار لە دەستی ئەواندا نییە، ئێمە بەشیکین لە کوردستان و هەرگیز جیا نابینەوە، بەڵام لە سەرۆکی حکوومەت داواکارین کە شه‌نگال بکرێتە پارێزگا و بە قەزا نەمێنێتەوە’’.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com