بارزانی لە شه‌نگال: هەموو شتێک بۆ قەرەبووکردنەوەی خەڵکی ناوچەکە و گەڕانەوەیان دەكەین
نوچەنێت.هه‌ولێر:
ماڵپەڕی حكومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە”پێشنیوه‌ڕی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2015/1/5 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی ناحیه‌ی سنوونێ و مه‌زارگه‌ی شێخ شه‌رفه‌دینی له چیای شه‌نگال كرد“.
بارزانی سه‌ره‌تا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناوچه‌كه و نوێنه‌رانی خه‌ڵكی ئێزدی له‌و سنووره، دوایین ڕه‌وش و بارودۆخی ناوچه ئازادكراوه‌كان و پرۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی دانیشتوان و پێداویستی و خزمه‌تگوزارییه‌كان و ڕێكخستنه‌وه و كاراكردنه‌وه‌ی داموده‌زگا حكوومییه‌كانی تاوتوێ كرد و دووپاتی كرده‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی هه‌موو هه‌وڵه‌كانی ده‌خاته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی داموده‌زگا كارگێڕییه‌كان و هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كه و ڕێگه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هاووڵاتیان خۆش بكرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش تیمی تایبه‌تی حكوومی، سه‌ردانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن تا ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر پێویستییه‌كان و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان ئاماده بكات.
سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها ستایشی ڕۆڵی ئه‌و فه‌رمانده و پێشمه‌رگه ئێزدییانه‌ی كرد، كه هه‌ر له سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی داعشه‌وه،له ناوچه‌كه و چیای شه‌نگال مانه‌وه و به‌رگرییان كرد و گوتی: سه‌ری ڕێز و نه‌وازش به‌رامبه‌ر شه‌هیدان داده‌نوێنینن، هه‌ره‌وه‌ها ئه‌وپه‌ڕی ڕێز و پێزانیمان بۆ ئه‌و قاره‌مانانه دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه مانه‌وه و مه‌ردانه به‌رگرییان له ناوچه‌كه و له چیای شه‌نگال و مه‌زاری شێخ شه‌رفه‌دین كرد و به‌تایبه‌تی باسی له ڕۆڵی دیاری فه‌رمانده ئێزدییه‌كانی پێشمه‌رگه به‌ڕێزان قاسم شه‌شۆ، قاسم سمێل، قاسم دربۆ، خه‌له‌ف مراد عتۆ هه‌بابی و فه‌قیر به‌ده‌ل ئلیاس، كرد.
دوای ئه‌وه نێچیرڤان بارزانی مه‌زاری شێخ شه‌رفه‌دینی به‌سه‌ر كرده‌وه و له وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژنامه‌نووساندا گوتی: ’’هاتنی ئێمە بۆ مەزارگەی شەرفەدین و دیتنی ئەو قارەمانانەی کە چەندین مانگە بەرگرییان کردووە و ماندوو بوونە لە چیای شه‌نگال، یەکەم شت بۆ ئەوە بووە کە بە ناوی حکوومەتی هەرێمی کوردستانه‌وه دەستخۆشییان لێ بکەین و پێیان بڵێین ڕێزگرتنی ئێمە بۆ خەبات و ماندووبوونی چەند مانگەی ئەوان و ئەو بەرگرییەی ئەوان کردوویانە لە چیای شه‌نگال یەکجار زۆرە. دووەمیش سەردانمان بۆ مەزارگەی شەرفەدین پەیامی ئێمەیە بۆ خوشک و برا ئێزدیەکانمان و پێیان دەڵێین کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێزی بۆ ئەوان هەیە و پێیان دەڵێین ئێمە لە برینی قووڵی ئێوە تێدەگەین، بەڵام سوپاس بۆ خودا کە لە ئەنجامی خەبات و ماندووبوونی ئەو قارەمانانە، ئێستا ئەو ناوچەیە بە تەواوی ئازاد کراوە و سوپاسی ئەو قارەمانانە دەکەم کە نەیانهێشت ئەم شوێنە پیرۆزەی ئێزدییەکان بکەوێتە دەستی چەکدارانی داعشه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ناوچه‌كه به تێروته‌سه‌لی باسی هەنگاوەکانی دواترمان کرد لە ڕووی ئاوەدانکردنەوە و گەیاندنی خزمەتگوزاری، کە چۆن خزمەتگوزاریی كارگێڕی بۆ خەڵکی ناوچەکە دەستەبەر بکەین و هیوادارین لە هەنگاوەکانی دواتردا و دوای ئازادکردنی تەواوی شه‌نگال، خزمەتگوزاریی تەواویان بۆ دەستەبەر بکرێت و ژیان بۆ ناوچەکە بگەڕێتەوە و خەڵکەکەشی بگەڕێننەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
سەبارەت بە قەرەبووکردنەوەی ناوچەکە و خەڵکەکەی سەرۆک وەزیران گوتی: “بە دڵنیاییەوە هەر من نیم، دوای منیش دیسان لیژنەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ناوچەکە دەکەنەوە و مەبەستی ئێمە ئەوەیە کە هەر شتێک لە توانادا بێت بۆ قەرەبووکردنەوەی خەڵکی ناوچەکە و گەڕانەوەیان، هەر شتێک پێویست بێت و ئەرکی ئێمە بێت، بە دڵنیاییەوە ئێمە وەک حکوومەت ئەرکی خۆمان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین”.
ده‌رباره‌ی پرسی بەجینۆسایدناساندنی ئەوەی لە شه‌نگال ڕووی داوە، نێچیرڤان بارزانی گوتی: ”ئێمە بۆ ئەو مەبەستە ئێمە لیژنەمان پێکهێناوە و دوو وەزیری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لیژنەکەدا بەشدارن، لەگەڵ هەندێ شایەتحاڵی ڕووداوەکان. هەوڵەکانی ئێمە وەک حکوومەت لەوبارەیەوە بەردەوامن، چونکە بە ڕاستی بڕوای ئێمە وایە ئەو ڕووداوەی بەسەر ئێزدییەکاندا هات، بە هەموو پێوەرەکان جینۆسایدە و هەر هەوڵێک پێویست بکات بۆ بەنێونەتەوەییی ناساندنی ئەو ڕووداوە بە جینۆساید، ئەوا بێ دوودڵی حکوومەت ئەنجامی دەدات”.
لەبارەی وەستانی پێشرەوییەکانی پێشمەرگەشه‌وه بۆ ناو شه‌نگال، سەرۆک وەزیران گوتی:”لە ڕاستیدا ئەو بەرنامەیەی کە یەکەمجار دانرا، سەنتەری شه‌نگال لە پلانی ئۆپەراسیۆنەکەی پێشمەرگەدا نەبوو، بڕیار نەبوو جارێ پێشمەرگە بچێتە ناو شه‌نگاله‌وه، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکە تەنها بۆ ڕزگارکردنی چیای شه‌نگال و سنوون و دەورووبەری بوو، ئێستا بە دڵنیایەوه پێشمەرگە لە ڕوانگەی سەربازییەوە سەیری شه‌نگال دەکات و هەر کاتێ شه‌نگال ببێتە ئامانجی ڕزگارکردنی لە لایەن پێشمەرگەوە،ئەوا دەکەوێتە ناو بەرنامەی ئۆپەراسیۆنەکانەوە”.
لەبارەی کاتی ڕزگارکردنی ئه‌و ئافره‌ته ئێزدییانه‌شه‌وه كه له لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه ڕفێنراون،سەرۆک وەزیران گوتی: “هەموو بابەتێک لە ڕاگەیاندنەکانەوە باس ناکرێن، بەڵام دەمەوێ هەموو خەڵک و ئێزدییەکان دڵنیا بکەمەوە کە هەوڵەکانمان بەردەوامن.