نوچەنێت.تایبەت:
لهبارهی كاركردنی راگهیاندنی یهكێتی لهسهر یهپهگه ، عهلی عهونی ئهندامی سهركردایهتی پارتی دهڵێ” یهكێتی تووشی ئاڵۆزی بووه لێرهوه چهپڵه بۆ سهركهوتنێكی وههمی لێ دهدات”
ماوەیەكە لە رووی راگەیاندنەوە یەكێتی بایەخ بە پەكەكەو لایەنەكانی تری سەر بەپەكەكە دەدات بە تایبەتی لەسەر مەسەلەی شەنكال و كۆبانی،لەوبارەیەوە عەلی عەونی،ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان،لە لێدوانێكی تایبەت بە(نوچەنێت)وتی”یەكێتی توشی ئاڵۆزی بووە لەناو خۆی خۆیاندا،هەر كەسێك لەلای خۆیەوە قسەدەكات و شپرزەیەك بەهەڵوێستی یەكێتیەوە دیارە،دەبێت یەكێتی هەڵوێستی حكومەتی هەرێمی كوردستانیان لەبەرچاوبێت كەبەشدارە لەحكومەت كەحكومەتێكی بنكە فراوانە و یەكێكە لە بەشدارە سەرەكیەكان،چاك و خراپەی ئەم حكومەتە ئەوان لێ بەساحێبن،ناكرێت تۆ لێرە چەپڵە لێبدەیت بۆ سەركەوتنێكی وەهمی كەنییە لە راستیدا“.
ناوبراو راشیگەیاند”ئیمە بەهەزاران پێشمەرگەمان لەشەنگالە ئەوان رەنگە 100 نەفەرێكیان لەوێ بیت چ مەعقولە تۆبێت ریكلامی بۆ بكەیت،ئەگەر پەكەكە ئەوەندە سەركەوتوە لەكۆبانی سەردەكەوت،هەمووشمان ئەوە دەزانین تا هێزی پێشمەرگە نەچووە كۆبانێ هاوسەنگی هێز نەگۆڕا و ئاڵۆزی لەوێ هەبوو“.
له كۆتایی قسهكانیشی ئەندامەكەی سەركردایەتی پارتی وتیشی”دەبێت هەڵوێستەكانی یەكێتی لەبەرژەوەندی ئەو هەنگاوانە بێت كەحكومەتی هەرێمی كوردستان دەیهاوێت،چونكە هەموومان پێكەوە شەریكین لەسەر كەوتنەكان ئەگەر پشگیری ئەم حكومەتە نەكەن ئۆباڵی هەر كەم و كورێك كەهەبێت لە ئەستۆی ئەواندایە،خەڵێك هەیە خۆی بەساحێب دەزانێت و خەڵكێش هەیە خۆی دەدزێتەوە،یەكێتی بەم كارەی بۆن و رەنگی حیزبایەتی تۆختر دەكەنەوە لە كوردستان كە ئەمە خزمەتی كێشەی نەتەوایەتی ئێمە ناكات“.
عهلی عهونی : یهكێتی تووشی ئاڵۆزی بووه لێرهوه چهپڵه بۆ سهركهوتنێكی وههمی لێ دهدات
0
Share.
