
نوچه نێت
رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی ده‌ریده‌خات كه له‌دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانه‌وه، جه‌نگی سوریا و عێراق زۆرترین ئاواره‌بوونی لێ كه‌وتۆته‌وه ورێژه‌ی كۆچكردنی به‌رزكردۆته‌وه كه ده‌گاته 16.7 ملیۆن ئاواره.
رۆژنامه‌ی ئۆپزرڤه‌ری به‌ریتانی بڵاوی كردۆته‌وه كه جه‌نگه‌كانی ناو عێراق و سوریا به‌شداربووه له به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی ئاواره و كۆچبه‌ره‌كان، بۆیه به‌هۆی ئه‌و دوو وڵاته‌وه ژماره‌ی ئاواره‌كان گه‌یشته 16.7 ملیۆن ئاواره. رۆژنامه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه ئه‌مه گه‌وره‌ترین شه‌پۆڵی كۆچكردنه له‌دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانه‌وه. رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ” به‌هاری عه‌ره‌بی گه‌وره‌ترین شه‌پۆلی كۆچكردنی دوای جه‌نگی دووه‌می جیهان به‌رپاكرد” روونیشی ده‌كاته‌وه”كۆچبه‌ران له رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست و باكوری ئه‌فریقیا هه‌موو شتێكیان ده‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌جه‌نگی ناوخۆی وڵاته‌كه‌یان رابكه‌ن”.
په‌نابه‌رانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست 16 ملیۆنه
0
Share.