نوچەنێت.تایبەت:
له‌بانگه‌وازێكدا بۆ مه‌سعود بارزانی شێخ شه‌لال جه‌ربا شێخی شه‌مه‌ر له‌ناوچه‌ی ره‌بیعه داوا له مه‌سعود بارزانی ده‌كات به‌هانایانه‌وه بچن و ده‌ڵێ ” پێشمه‌رگه گونده‌كانی ئێمه‌ی گه‌مارۆداوه” ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتیش ئه‌مه به‌درۆ ده‌خاته‌وه.
شەوی 2-3/1/2015 لە كەناڵی جەزیرە شه‌لال جه‌ربا شێخی عەشیرەتی شەمەر لە ناوچەی رەبیعە بانگه‌وازی بۆ مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لێداو وتی” پێشمەرگە گەماروی داوین و تائێستاش پارتی و خودی مەسعود بارزانی وەڵامی ئەو سەرۆك عەشیرەتەیان نەداوەتەوە”.
لەوبارەیەوە عەلی عەونی،ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان،لە لێدوانێكی تایبەت بە(نوچەنێت) قسەكانی ئەو سەرۆك عەشیرەتی بەدرۆخستەوەو وتی”راست ناكات و پێشمەرگە گەمارۆی نەداون،ناوچەی ئەوان پاكسازی نەكراوە لە تینتی بۆیە ئەوان و هەموو گوندەكان ئاگاداركراونەتەوە و هەتا ناوچەكانی شەنگالیش ئاگادار كراونەتەوە كە پەلە نەكەن بۆ چوونە ناو ماڵەكانیانەوە تاكو ناوچەكە لەلایەن تیمەكانی سەربازیەوە لەمین و تئینتی پانەكریتەوە،چونكە لە ئەنجامی ئەو پەلەكردنە خێزان هەبووە بەكاملی كوژراوە و ئەو كارەش بۆ سەلامەتی خەڵكەكەیە دەكرێت“.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی راشیگەیاند”ئەو ناوچەیە بۆ ئەوان ئازاد كراوە و بۆیه‌كی تر نیە و كەسی تر نەچووەتەناوی تا داگیری بكات“.
له كۆتایی قسه‌كانیشی ئەندامەكەی سەركردایەتی پارتی وتیشی”پێوست ناكات هەر كەسێك قسەیەكی كرد تۆ بێت وەڵامی بدەیتەوە“.
