فڕاكسیۆنی پارتی: لەسەر بابەتی بوونی نادادپەروەری لە مووچەدا لۆدی زۆرمان لەسەرە

0

فڕاكسیۆنی پارتی: لەسەر بابەتی بوونی نادادپەروەری لە مووچەدا لۆدی زۆرمان لەسەرەomed
نوچەنێت.هه‌ولێر:
سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان،دەڵێت،یەكێك لەو بابەتانەی كە ڕووبەڕوومان دەكرێتەوە، نادادپەروەرییە لە مووچە و لۆدێكی زۆریشمان لەسەرە،بەڵام هاووڵاتیانیش هەقی خۆیانە.

پێوەست بەو كێشە دیارانەی هاووڵاتیان كە ئاراستەی پەرلەمان و فڕاكسیۆنی پارتی دەكەن،ئومێد خۆشناو،سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمان،بە ماڵپەری فەرمی حیزبەكەی وتوە”یەكێك لەو بابەتانەی كە زۆر ڕووبەڕوومان دەكرێتەوە،نادادپەروەرییە لە مووچە و لۆدێكی زۆر لەسەر ئەندامانی پەرلەمان هەیە، هاووڵاتیانیش هەقی خۆیانە،بۆیەیش ئێمە لە ماوەی رابردوودا وەكو فڕاكسیۆنی پارتی پڕۆژەیاسایەكمان پێشكەش كرد بۆ پێداچوونەوە بە مووچەی پلە تایبەتەكان،لەگەڵ ئەوەیشدا ئەمڕۆ كێشەی مووچە و كەمیی مووچەی پێشمەرگە و پێداویستییەكانیان و ژیان و گوزەرانی هێزەكانی ناوخۆ و پێشمەرگە،خەمی ئێمە و هاوڵاتیانیشە“.

سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دەشڵێت”هەنگاوەكانمان بۆ چارەكردنی ئەو كێشانە دەست پێ كردوون و لە ماوەی رۆژانی رابردوویشدا كەسانی پسپۆڕی بواری ئابووری كە لە فڕاكسیۆنی پارتی هەن، پڕۆژەیەكمان بۆ پێداچوونەوە بە مووچەی پلە تایبەتەكاندا ئامادە كردووە“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com