یه‌كێتی زانایان رێكاری یاسایی بەرامبەر حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن ده‌گرێته‌به‌ر
نوچەنێت.هه‌ولێر:
یه‌كێتی زانایانی ئاینی كوردستان،رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن ده‌گرنه‌به‌ر كه له‌یادی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ردا پۆستێكی پڕ له سووكایه‌تی بڵاو كرده‌وه‌و ناڕه‌زایی زۆری لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
دوای ئەوەی چەند رۆژێك لەمەوبەر حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن،له پۆستێكدا له ئه‌كاونتی تایبەتی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه و وتی:كه هه‌ر كه‌سێك پۆستی یادی په‌یامبه‌ری داعش بكات،ئه‌و لای خۆی لۆكی ده‌كات، ئه‌مه‌ش ناره‌زایی موسڵمانانی لێكه‌وته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستاندا كه وێنه‌یه‌كی بۆ نوچەنێت نێردراوه،لەبەشێكی هاتووه”دوای ئه‌وه‌ی نووسه‌رێك به ناوی (حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن) له یادی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌ر پۆستێكی پر له سووكایه‌تی به‌رامبه‌ر ئه‌و سه‌روه‌ره بڵاوكرده‌وه، ناڕه‌زاییه‌كی زۆری لێكه‌وته‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌وه له كاتێكدایه كه زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان‌و دام‌و ده‌زگاكانی یادی مه‌ولود وه‌ك بۆنه‌یه‌كی ئایینی‌و كلتوورێكی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كه‌نه‌وه، بۆیه ئه‌م كاره بێرێزیكردنه به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی كوردستان‌و، هه‌ره‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیداریشه بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی‌و، دروستكردنی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیشه“.
هەروەها ئەوەش هاتوە”وه‌كو یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان بڕیارماندا به‌دواداچوونی یاسایی بۆ ئه‌م پرسه دوور له به‌رپرسیارێتییه بكه‌ین و بۆ ئه‌وه‌ی یاسا رێچکه‌ی خۆی بگرێته به‌ر“.