
نوچه نێت
ئه‌مرۆ یه‌كه‌م رۆژنامه‌نووس له ساڵی 2015 كوژرا كه‌ئه‌ویش شاعیر و رۆژنامه‌نووس سوهه‌یل دلێمییه و له‌شاری ئه‌نبار له‌لایه‌ن داعشه‌وه كوژرا.
سایته و رۆژنامه عێراقییه‌كان ئه‌م ئێواره‌یه باس له كوشتنی شاعیر و رۆژنامه‌نووس سوهه‌یل دلێمی ده‌كه‌ن. كه به‌ده‌ستی چه‌كدارانی داعشه‌وه كوژراوه و دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك ده‌ستگیر كراوه. سوهه‌یل جگه له‌وه‌ی پێشكه‌شكاری به‌رنامه بووه له كه‌ناڵی ئه‌نبار شیعریشی نووسیوه. ئه‌و یه‌كه‌م رۆژنامه‌نووس ده‌بێت كه له‌ساڵی 2015 ده‌كوژرێت.
یه‌كه‌م رۆژنامه‌نووسی له 2015 كوژرا
0
Share.