نوچه نیت
وه‌زیری به‌رگری عێراقی له‌دیدارێكی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان ده‌ڵێ” رزگاركردنی موسڵ كۆتایی داعش ده‌بێت و داعش نامێنێت”.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقی ئه‌مرۆ خالید عوبه‌یدی وه‌زیری به‌رگری دیدارێكی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان سازكردووه و له دیداره‌كه‌دا باسی له‌ره‌وشی موسڵ كردووه و وتویه‌تی” له‌موسڵ داعش هه‌موو كارێكی نه‌شیاو ئه‌نجام ده‌دات” له‌باره‌ی گرنگی رزگاركردنی موسڵیش عوبه‌یدی ده‌ڵێ” رزگاركردنی موسڵ كۆتایی داعش ده‌بێت و نامێنێت” جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كه حكومه‌ت و وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ده‌یانه‌وێت هێزێك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاماده بكه‌ن.
