
نوچه نێت
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك هۆكاری تایفی و تۆڵه‌كردنه‌وه وا له‌هه‌ندێك ژن ده‌كات بچنه ریزه‌كانی داعشه‌وه. سه‌باره‌ت به بیانییه‌كانیش ئه‌وا نامۆبوون هۆكارێكه بۆ ئه‌وان كه‌خۆیان له‌ریزه‌كانی داعش بدۆزنه‌وه.
نارۆشنی ئه‌و رێكخراوه و سروشتی وه‌حشیگه‌ریانه‌ی داعش جۆره ژیانێكه له‌گه‌ڵ ژنان ناگونجێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژنان له‌ریزه‌كانی داعش بوونیان هه‌یه، به‌تایبه‌تی له‌سوریا. بۆیه لێكۆڵینه‌وه‌ك له‌و باره‌یه‌وه ئه‌نجام دراوه و ئاماژه به‌و هۆكارانه ده‌كات كه هانی ژنان ده‌دات بۆ ناو داعش
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه له سه‌نته‌ری ئیقلیمی بۆ تویژینه‌وه‌ی ستراتیژی ئه‌نجام دراوه، پێنج هۆكار وایكردووه هه‌ندێك له‌ژنان بچنه ریزه‌كانی داعشه‌وه. كه به‌ر له‌هه‌موویان هۆكاری تایفی و تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه. به‌هۆی ئه‌و ململانێ تایفیه‌ی عێراق و سوریای گرتۆته‌وه به‌شێك له‌ژنانیش راپێچی ململانێیه‌كه‌ی ده‌كات. ئاره‌زووی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ش دروست ده‌كات به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی به‌ده‌ستی هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه كوژراون، كه‌سوكاریان هه‌ستی تۆڵه‌كردنه‌وه‌یان لا دروست بووه. توێژینه‌وه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات له %10 ژنه‌كانی ناو داعش بیانین واته عه‌ره‌ب نین. ئه‌وانیش ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌تووشی حاڵه‌تی ئیغتراب و نامۆبوون بووینه. هه‌ر له لێكۆڵینه‌وه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كرێت كه ژنان ئه‌گه‌ر رێژه‌یان كه‌میش بووبێت به‌ڵام له هاندانی گه‌نجان و ته‌فره‌تانیان رۆڵێكی گه‌وره‌یان له‌ناو داعش گێڕاوه
بۆچی هه‌ندێك ژن ده‌بن به‌داعش؟
0
Share.