سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ بریاریدا مانگی نیسان كۆتا واده‌ی به‌ستنی كۆنگره‌ی سێیه‌می حیزبەكەی بێت
دوی چەندین جار لە دواخستنی كۆنگرەكەیان، سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بریاریدا مانگی نیسانی داهاتوو كۆتا واده‌ی به‌ستنی كۆنگره‌ی سێیه‌می حیزبەكەیان بێت.
بەپێ هەواڵێكی سایتی كەناڵی زمانحاڵی كۆمەڵی ئیسلامی”ئەمڕۆ شەمە به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستاعه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆ تاوتوێی هه‌ندێ پرسی گرنگ، هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و چاودێریی كۆمه‌ڵی ئیسلامی،كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شیان له هه‌ولێر گرێدا“.
هەر بەپێ هەواڵەكە”كۆبونه‌وه‌كه ته‌رخانكرا به بارودۆخی ناوخۆیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌و زه‌مینه‌سازیی هه‌مه‌لایه‌ن‌و ڕه‌خساندنی كه‌شی له‌بار، تا هه‌مووان به به‌رپرسیارێتییه‌وه به‌ره‌و كۆنگره‌ی سێیه‌می حزب هه‌نگاو بنێین“.
ئەوە رونكراوەتەوە”پاش تاووتوێی ته‌واوی بابه‌ته‌كان،بڕیاڕدرا لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی‌و چاودێری پێكبهێندرێت كه ژماره‌ی ئه‌ندامانی 15 كه‌س ده‌بێت‌و ئه‌میری كۆمه‌ڵ سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، ئه‌ركی ئه‌م لیژنه‌یه‌ش بریتیی ده‌بێت له ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌ی له‌بارو ئاماده‌كردنی پرۆژه‌یه‌كی گونجاو بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی سێیه‌م، هه‌روه‌ك لیژنه‌كه ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی ده‌بێت كه له‌و بواره‌داو له‌چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌و به له‌به‌رچاو گرتنی هه‌لومه‌رجه‌كه، كاری پێویست بكات“.
هەر بەپێ هەواڵەكە”هه‌ر له كۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌كه‌دا بڕیاردرا مانگی نیسانی داهاتوو كۆتا واده‌ی به‌ستنی كۆنگره‌ی سێیه‌می كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان بێت“.
