بارزانى به‌شداریى ڕێوڕه‌سمى یادی”مه‌ولوودى پێغه‌مبه‌ر” كرد
نوچەنێت.هه‌ولێر:
ماڵپەڕی حكومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە”سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3-1-2015 له یادى ڕۆژى له‌دایكبوونى پێغه‌مبه‌رى ئیسلامدا، حه‌زره‌تى موحه‌ممه‌د “دروودى خواى لێ بێت”،نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان،به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى یاده‌كه‌دا “مه‌ولوودى پێغه‌مبه‌ر” كرد، كه له مزگه‌وتى “حاجى ساڵح ده‌بباغ” له هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو“.
پاشان له لێدوانێكدا بۆ ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن، بارزانی پیرۆزباییى یادى له‌دایكبوونى پێغه‌مبه‌رى له موسڵمانانى كوردستان و عیراق و جیهان به گشتى كرد و هیواى خواست كه ئه‌م یاده و ساڵى تازه بۆ هه‌موو خه‌ڵكى كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه و ته‌واوى مرۆڤایه‌تى، ساڵى خۆشى و كامه‌رانى و سه‌ركه‌وتن و پته‌وبوونى پێكه‌وه‌ژیان و ته‌بایى و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاسایش و ئارامى و سه‌قامگیرى بێت.