ورده‌كاری پرۆژه‌كه‌ی سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین چییه‌؟

0

جگه‌ له‌ پێشنیار خاڵی لاوازی ئیسلامییه‌كان دیار ده‌كات

دڵشاد هەرتەلی. تایەبەت بەنوچەنێت:893091_615310478505806_475284066_o

به‌رپرسێكی بزووتنه‌وه‌ ئیسلامی باس له‌ پرۆژه‌كه‌ی ئه‌مینداری گشتی پێشووی یه‌كگرتووی ئیسلامی ده‌كات و ده‌ری ده‌خات كه‌ پرۆژه‌كه‌ جگه‌له‌ پێشنیار خاڵی لاوازی ئیسلامییه‌كان دیار ده‌كات

سەلاحه‌دین محەمەد بها‌والدین ئه‌مینداری گشتی پیشووی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان پرۆژه‌یه‌كی بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی هه‌ر سێ لایه‌نی ئیسلامییەكەی كوردستان گەڵاڵە‌ كردوه‌ و وێنەی بۆ(كۆمەڵی ئیسلامی و یەكگرتووی ئیسلامی و بزووتنەوەی ئیسلامی)ناردووه و پڕۆژەكە له‌ 5 لاپەڕەی ئه‌ی فۆر پیكهاتوه‌ و كۆمەڵێك بواری لەخۆگرتوەو ئامانجی‌ پڕۆژه‌كه‌ پێكه‌وه‌ كاركردنی‌ سێ لایه‌نه‌ ئیسلامییه‌كه‌ی‌ كوردستانه‌ له‌ بواری‌ میدیا و كاری‌ بانگخوازی‌ و بڕیاردانی‌ سیاسی‌،بزووتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی پێشوازی لە پڕۆژەكە كردوەو خه‌ریكی‌ دیراسه‌ و لێكۆڵینه‌وەن لەسەر پڕۆژەكە.

لەوبارەیەوە عەبدوڵڵا وەرتی وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی لەلێدوانێكی تایبەت بەنوچەنێتی رایگەیاند”ئەو پڕۆژەیەی كە مامۆستا سەلاحه‌دین محەمەد بها‌والدین ئه‌مینداری گشتی پیشووی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان پێشكەشی بزووتنەوەی ئیسلامی كردووە،پڕۆژەیەكی گشتگیر و هەمەلایەنەیە، چەندین تەوەرەی لەبواری راگەیاندن و كاروپڕۆژەی بانگەواز و سیاسەت و كۆمەڵایەتی و پەروەردە و پێگەیاندن و نیشتیمانی و نەتەوەی و هەمووبوارەكان خاڵی گرنگ و بەسودی لەخۆگرتوە. ئێمە دەستخۆشی لە مامۆستا سەلاحه‌دین دەكەین،كە پڕۆژەیەكی لەو شێوەی پێشكەش كردووە، بۆ ئەوەی هەر سێ حزبە ئیسلامییەكە كاری لەسەر بكەن. ئێمە وەكو بزووتنەوەی ئیسلامی پڕۆژەكەمان قبوڵ و پەسندە و پشتیوانی و دەستخۆشی لێدەكەین.دیراسەتی پڕۆژەكەمان كردووەو بەردەوامیشن لە دیراسەتكردنی،داواش لە هەردوو لایەنە ئیسلامییەكەی تر برایانی یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان دەكەین كە ئەوانیش دیڕاسەی ئەو پڕۆژەیە بكەن و ئامادەیی خۆیان دەرببڕن بۆ ئەوەی هەموومان بەیەكەوە كار بكەین بۆ جێ بەجێ كردنی پڕۆژەكە لەسەر ئەرزی واقیع“.

وەرتی جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە”كە هەم بارودۆخی ناوچەكە و هەم ئەو گۆڕانكاریە خێرایانەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لەهەرێمی كوردستان و عێراق هاتوەتە پێشەوەو ئەو مەترسیانەی لەسەریشمان هەیە ئەوە دەخوازێت كە یەكگرتوو كۆمەڵیش لە پڕۆژەكە بێنە پیشەوە دیراسەی بكەن“.

بەوتەی عەبدوڵڵا وەرتی”لەو پڕۆژەدا زۆر بەڕاشكاوانە كۆمەڵێك خاڵی جەوهەری گرنگی خستوەتەڕوو یەكێك لەوانە بریتیە لە كاری هاوبەش بەیەكەوە بكرێت. تەنانەت لە پڕۆژەكەدا خەڵبەندیشی تێدایە لەسەرەتاوە كۆبونەوەی لوتكە و پاشان مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و دواتریش گەیشتنە سیغەی رێكەوتنێنك لە نێوان ئەو سێ لایەنە ئیسلامیەدا بۆ ئەوەی لە بواری راگەیاندن هاوكاری یەكتر بكەن،هەروەها لە بواری پڕۆسەی هەڵبژاردن بەیەكەوە كاربكەن،لەبواری سیاسی هەڵوێستەكانیان یەكبخەن،لەبواری جەماوەری كاری هاوبەش بكرێت،چونكە بەم جۆرە كارانە دڵی جەماوەری موسڵمان خۆش دەبێت،هەتا یەكگرتنیش لەلایەن لایەنە ئیسلامیەكانەوە هێڵی سورنیە لەپڕۆژەكەدا“.

ئەو بەرپرسەی بزووتنەوەی ئیسلامی رونیشیكردەوە”هەر پڕۆژەیەك پێویستی بە دیراسەت و لێكۆڵینەوەو هەنگاو هەیە،بەڵام بەشێوەیەكی گشتی پڕۆژەكە لەخزمەتی رەوتی ئیسلامی دایە لەهەرێمی كوردستان،پێموایە ئەگەر ئەو پڕۆژەیە جێبەجێ بكرێت رەوتی ئیسلامی لە هەرێمی كوردستان هەنگاوێكی گەورە هەم لەرووی سیاسی و هەم لە رووی كۆمەڵایەتی و هەم لە رووی ئیداری و جەماوەری و بەشداربوون لەحكومەت و هەم بوونەئۆپۆزسیۆن دەچێتە پێشەوە،پڕۆژەیەكی هەمەلایەنەیە و هەنگاوێكی جدی لایەنە ئیسلامییەكانە و دەتوانن بچەنە پێشەوەو گەشە بكەن ئەگەر بێت و ئەو پڕۆژەیە جێبەجێ بكرێت“.

بەوتی وتەبێژەكەی بزوتنەوەی ئیسلامی”لە پڕۆژەكە ئەوەی تێدایە كە لایەنە ئیسلامیەكان لە ساڵانی رابردوودا بەپێ دیراسەت و لێكۆڵینەوەی خۆی گەیشتوەتە ئەو ئەنجامەی كە لایەنە ئیسلامیەكان وەك پێویست لەنێو كۆمەڵگەی كوردستان دا گەشەی بەرچاویان نەكردووە. پێویست دەكات مەشروعێكی یەكگرتنی لایەنە ئیسلامییەكان هەبێت لەپێناو گەشە سەندن و بەرەوپێش بردنی رەوتی ئسلامی لەكوردستان و دروستكردنی متمانە لەنێوانیان. هەروەها باس لەوەدەكات كەیەكێك لەخاڵە لاوازەكان ئەوەیە كە حیزبە ئیسلامیەكان نەیان توانیوە لەگەڵ دەوروبەر تەعامول بكەن و خەڵك سیقەی بەلایەنە ئیسلامیەكان لاوازە بۆ چۆنیەتی ئیدارەدان و حكوم ئەویش بەهۆی ئەوەی كە پەرتەوازەێك لەنێوانیاندا هەیە ئەو پەرتەوازەیە وایكردوە جەماوەر متمانە بەلایەنە ئیسلامیەكان نەكات بۆیە ئەگەر ئەو پەرتەوازەیە نەمێنێت ئەوە بەدڵنیایەوە لایەنە ئیسلامیەكان دەتوانن بگەنە تەفاهوم و رێكەوتنێك بۆ ئەوەی ئیتیفاقیەیەكی ستراتیجی لەنێوان خۆیاندا دروست بكەن ئەو كاتە جەماوەر متمانەی بەلایەنە ئیسلامییەكان بەهێزتر دەبێت“.

ناوبر ئاشكراشی كرد كە”پڕۆژەكە زۆر لەبەرەیەكی ئیسلامی گەورەترەو هەتا باس لەمەسەلەی یەكگرتن  دەكات،بەڵام وەك دەزانین ئەو شتانە هەمووی بەهەنگاو دەكرێن،لەسەرەتا پێویست دەكات لیژنەیەك هەبێت و پاشان ئەو لیژنەیە كاربكات بۆ چۆنیەتی دروستدكردنی هەماهەنگی جدی لەلایەن لایەنە ئیسلامیەكان،لە پڕۆژەكە هیچ هێڵێكی سور نیە بۆ یەكگرتنی لایەنە ئیسلامییەكانی كوردستان،بەڵام ئەو شتانە بەكتوپڕ ناكرێت و كاتی دەوێت و پێویستی بە دیراسەت و لێكۆڵینەوەیە“.

وتەبێژەكەی بزووتنەوەی ئیسلامی ئەوەشدەخاتەڕوو كە”ئەو پڕۆژەیە لە دژی هیچ كەس و لایەنێك نییە و نەدژی هێزە عەلمانیەكان و نەدژی هێزەكانی تر نییە، بەڵكو پڕۆژەیەكە بۆ رێكخستنی ناو ماڵی هێزە ئیسلامییەكان و گەشەسەندنێك ئەداتە ئەو كارە ئیسلامیەی كە ساڵەهای ساڵە ئێمە خەباتی بۆ دەكەین.  لەرووی نەتەوەیشەوە باسی خاڵی ئیجابی و زۆرگرنگی تێدایە و وەهەم لەرووی فیكری و ئایدۆلۆژی ئیسلامی خاڵی گرنگی تێدایە ئەمانە دەبنە هۆی بەرەوپیش چوونی هێزە ئیسلامییەكان و بەجەماوەری بوون و فراونتر بوونی بازنەی كاری عەمەلی سیاسی و كۆمەڵایەتی و جڤاكی نێو لایەنە ئیسلامییەكان“.

عەبدوڵڵا وەرتی وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەشێكی لێدوانێكەی  تایبەت نوچەنێت وتی”بەبڕوای من حیزبە ئیسلامییەكان لە چەند ساڵی رابردوو چەقیان بەستوە لەرووی سیاسی و ئایدۆلۆژی كە ناتوانن هەنگاو و پەلوپۆ باوێن و ببنە جێگەی تێڕامانی جەماوەری خەڵكی كوردستان،بۆیە پێویستە ئەو تەحەولانەی پڕۆژەكەی مامۆستا سەلاحەددین بكەن،چونكە تەحەولێكی تاریخی و واقیعی بەهێزە ئیسلامییەكان دەبەخشێت ئەگەر بێت و جیَبەجێ بكەن“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com