
له نامه‌یه‌كدا مه‌سعود بارزانی سه‌رۆك هه‌رێم پیرۆزباسی له خه‌ڵك ده‌كات و وێرای پێرۆزبایی ده‌ڵێ” ڕیسواییش بۆ تیرۆریستان و دوژمنانی مرۆڤایەتی بمێنێتەوە كە بە ناوی ئایین دڕندەترین ڕەفتاریان لە دژی مرۆڤایەتی ئەنجام داوە”.
ئه‌مه‌ش ده‌قی نامه‌كه‌یه
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان یادی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زنمان پیرۆز دەكات
بسم الله الرحمن الرحیم
به بۆنه‌ی یادی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زنمان محه‌مه‌دولمسته‌فا (درودو سڵاوی خوای له‌سه‌ر بێت) پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان و عیراق و موسڵمانانی كوردستان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌م.
هیوادارم ئه‌و بۆنه پیرۆزه ببێته هانده‌رێكی تر بۆ چەسپاندنی هه‌موو واتا روحییه به‌رزه‌كانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام له دادوه‌ری و لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كتری خۆشویستن و رێز له یه‌كتریگرتن، ڕیسواییش بۆ تیرۆریستان و دوژمنانی مرۆڤایەتی بمێنێتەوە كە بە ناوی ئایین دڕندەترین ڕەفتاریان لە دژی مرۆڤایەتی ئەنجام داوە و هەوڵی تێكدانی بنەما پیرۆزەكانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام دەدەن.
ئومێد دەكەم ئەو بۆنە پیرۆزە دەرگەی خێر و خۆشی بۆ خەڵكی كوردستان و ناوچەكە بكاتەوە و كۆتاییش بە زوڵم و توندڕۆیی و داگیركاری بێت و وڵاتەكەمان لە ئاسوودەیی و بەختەوەریدا بژییت.
والسلام علیكم ورحمه الله وبركاته
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
11ی ره‌بیعولئه‌وه‌ل 1436ی كۆچی
2ی كانوونی دووه‌می2015ی زاینیی