”هیچ هێزێك ناتوانێت یەكێتی چەك بكات و پەكەكە لە باشور دەربكات“
نوچەنێت.ههولێر:
چاودێرێكی سیاسی نزیك لە یەپەگە،رایدەگەیەنێت: هیچ هێزێك ناتوانێت یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان چەك بكاتو،پەكەكەش لە باشوری كوردستان دەربكات.
ئاری هەركی،چاودێری سیاسی نزیك لە یەپەگە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵا یەتی فەیسبووك پۆستێكی بڵاوكردوەتەوەو نوسیویەتی: هەندێك دەیانەوێت شكستەكانی خۆیان بە چەواشەكاری بشارنەوەو، دەیانەوێت جارێكی تر ماڵ وێرانی بەسەر گەلی كوردا بسەپێنن.
دەشڵێت: باشترە،ئەو كەس و لایەنانە،پێش ئەوەی یەكێتی تۆمەتبار بكەن، یان هەوڵی وەدەرنانی پەكەكە بدەن لە كوردستان،بچن، ژنانو كچانی كورد لە بازاڕەكانی رەقەو موسڵو دێرە زور،رزگار بكەن.
ئەو چاودێرە جەختیشیكردووەتەوە: هیچ كەس و هێزێك نە دەتوانێت یەكێتی چەك بكات،نە دەتوانن پەكەكە لە باشور دەربكەن.