ژمارەیەك هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان لە كەلار هەڕەشە لە بزوتنەوەكەیان دەكەن

0

ژمارەیەك هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان لە كەلار هەڕەشە لە بزوتنەوەكەیان دەكەنgoran

نوچەنێت.هه‌ولێر:

ژمارەیەك لە هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان لە كەلار یاداشتێك ئاراستەی نەوشێروان مستەفا دەكەن و داوا دەكەن یاداشتەكەیان بە هەند وەربگرێت بە پێچەوانەوە تەحەمولی دەرەنجامە باش و خراپەكانی بزوتنەوەكەیان ناكەن، لە ئەگەری گوێ نەگرتنیش هەڕەشەی هەڵوێست وەرگرتن دەكەن.

لە بەشێكی یاداشتەكە هاتووە: میكانیزمی ناتەندوست بۆ دابەشكردنی پۆستەكانی ئیدارەی گەرمیان گیراوەتە بەر ئەمەش مایەی نیگەرانی ئێمەیە.

لە یاداشتەكەدا ئەوەش هاتووە” ژووری پەیجوری بزووتنەوەی گۆِران ماوەی یەك ڕۆژی دانابوو بۆ مەكۆكان بۆ ئەوەی سیڤی بنێن كە ئەمەش كارێكی نابەجێیە هەنگاوێكی وا گرنگ پێویستی بە كاتی زیاتر و ڕاوێژی زیاتر هەیە”.

هێما بۆ ئەوش كراوە” هەندێ كەس لە مەكۆی سەرەكی دەستیان خستۆتە ناو سیڤیەكان بە مەبەستی شەخسی بە كاریدێنن ئەمەش كاریگەری خراپی هەیە و تەجروبەیەكی شكست خواردوو دووبارە دەكەینەوە، هەندێك لە كەسانی مەكۆی سەرەكیش بە بەرژەوەندی خواز ناو دەبەن و دەڵێن ئێمە ئەم تەجروبە شكست خواردووە قبوڵ ناكەین “.

لە كۆتایی یاداشتەكەی ئەو هەڵسوڕاوانەی مەكۆی گۆِرانی كەلاردا ئەوەش هاتووە”داواكارین كار لەسەر ئەم یاداشتەمان بكەن و بە هەند وەیبگرن بە پیچەوانەوە تەحەمولی دەرەنجامە باش و خراپەكانی بزوتنەوەكە ناكەین”.

 

ئەمەی خوارەوە دەقی یاداشتەكەیە:

دەقی یاداشتەكە .. بەڵام یاداشتەكە بڵاومەكەنەوە چونكە با شتەكە لە بەرژوەندی گۆِراندا نەشكێتەوە

بەرێز/ ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان

بابەت/یاداشت

ئێمە وەکو زۆرینەی ڕەهای ئەنجومەنی قەزای کەلار ی بزوتنەوەی گۆڕان لە مەکۆی کەلار لە سونگەی خەم خۆریمان بۆبزوتنەوەی گۆڕان و ئومێدی سەرکەوتنی زیاتر بۆی،ئەم یاداشتە دەخەینە بەردەستی جەنابتان بە هیوای بەهەند وەرگرتنی و کار لەسەر کردنی.

بەڕێزان:

ئێمە وەک چۆن لە ڕابردوودا خۆنەویستانە ئەرکەکانی سەرشانمان جێ بە جێ کردووە بۆ سەرکەتنی بزوتنەوەی گۆڕان و ە هیچ ئاستەنگێک نەیتوانیوە ڕێگر بێت لە بەردەماندا تەنانەت سزای سیاسی و نان بڕین و تا لێدان و کوشتنیش کۆڵی پێنەداوین وە تاوەکو ئێستا قۆناغێکی باشمان بڕیوە و وە تا ڕادەیکی باش سەرکەوتو بووین ،

بەڕێزان ئەوەی مەبەستی ئێمەیە بیڵێین لێرەدا ئەوەیە وەک چۆن لە جێ بە جێ کردنی ئەرکەکانمان بەر پرسیار بووین ئاوایش لە داهاتووی چارەنوسی دەنگی گۆڕان و مافەکانی لە گەرمیان و بە تایبەتی لە کەلار بەرپرسیارین ،وە دەبێت ڕامان هەبێت لەدەسکەوتەکانی گۆڕان لە م ناوچەیەدا .

بەڕێزان :ئێستا لە سەروبەندی ئەوەین بەشداری دەسەڵاتی خۆجێ یەتی ئیدارەی گەرمیان بکەین بەڵام ئەوەی مایەی نیگەرانی ئێمەیە ئەوەیە کە میکانیزمێکی نا تەندروست گیراوەتە بەر بۆ دابەش کردنی پۆستەکان و دانانی کەسانێک بۆ ئەو شوێنانە کە لەم خاڵانەی خوارەوە دەیخەینە روو.

1-ژووری پەیجوری ماوەی یەک ڕۆژی دانابووبۆ مەکۆکان بۆ ئەوەی سیڤی بنێرن کە ئەمەش کارێکی نابەجێ یە چونکە هەنگاوێکی وا گرنگ پێویستی بە کاتی زیاتروو ڕاوێژی زیاتر هەیە بۆئەوەی بتوانین بە ڕاویژی ئەنجومەنی قەزاوو سود وەرگرتن لە خەڵکانی شارەزا کەسانی باش و شیاو دەست نیشان بکەین.

2-ئێمە ئەنجومەنی قەزای کەلار ئاگامان لە دانان و ناردنی ئەو سیڤیانە نیە کە لە لایەن مە کۆوە نێردراوە بۆ ژووری پەیجوری تەنها لە لایەن چەند کەسێکی کەم لە مەکۆو بە پەلە نێردراوە بۆیە ئیمە ڕزامەندیمان نەداوە.

3- هەندێک لەو ناوانە نێردراوە بۆ وەرگرتنی پۆستەکان بووەتە مایەی نیگەرانی ئێمەو گۆڕان خوازان تاڕادەیەک بێئومێد بووین لە گۆڕان.

4- دابەشکردنی پۆستەکان لە نێوان قەزاکاندا کارێکی باش نیە و دەبێتە هۆی کێشەی ناوچە گەرێتی دەکرا بە شیوەی تر باس لەوە بکرایە چونکە ئەم شیوازەی ئێستا بووەتە مایەی نیگەرانی گۆڕان خوازان.

5-پرکردنەوەی سیڤیەکان تەنها لە ناو مە کۆکاندا کارێکی باش نیە ،لە دەرەوەی مەکۆکان کەسانی لێهاتوو شارەزا هەیە پێویستە هەل بەو کەسانەش بدرێت و سوود لە ئەزموونەکانیان وەربگیرێت.

6-هەندێ کەس لە مەکۆی سەرەکی دەستیان خستۆتە ناو سیڤیەکان بەمەبەستی شەخسی بە کاری دێنن ئەمەش کاریگەری خراپی هەیە و تە جرو بەیەکی شکست خواردوو دووبارە دە کەینەوە.

پێشنیاز دەکەین:

1-گەڕاندنەوەی سەرجەم سیڤیەکان بۆمە کۆی کەلار بۆئەوەی جارێکی تر پێداچنەوەی تێدا بکەین و هەوڵبدەین زۆرترین ڕاویژ بکەین لە سەر پۆستەکان و سیڤیەکان وە کەسانی شیاوو پەسەند بهێنینە پێشەوە وە کەسانێک بن زۆینەوەی ئەنجومەنەکەو زۆرینەی گۆڕان خوازان پشتیوانی بکەن بۆئەوەی سەرکەوتو بێت و تەحەمولی هەموو دەرەنجامێک بکەین.

2-هەندێ کەس لە مەکۆی سەرەکی دەست لە بەرژەوەندی هەڵگرن و یاری بە سیڤیە کان نەکەن و بڕیار لای گەرمیانیەکان و مەکۆکانە نەک ئەوان ،ئەم تەجروبەیە شکست خواردووە بۆیە قبووڵی ناکەین.

لە کۆتایدا:

داواکارین کار لەسەر ئەم یاداشتە بکەن و بە هەند وەریبگرن بە پێچەوانەوە ئێمە تەحەموولی دەرئەنجامی باش و خراپی بزوتنەوەکە ناکەین لە کەلار دا وە بۆ ڕای گشتی و گۆڕان خوازان روونی دەکەینەوە و ڕایدەگەیەنین کە ئێمە بەرپرس نین لە دابەشکردنی پۆستەکان و دانانی ئەو کەسانەی کە دانراون لە گەڵ ئەوەشدا ئێمە هەڵوێستی جدیمان دەبێت لە داهاتودا.

هیوا دارین بێ ئومێدمان نەکەن لە چاکسازی و گۆڕان خوازی و بەدەنگ داواکاریەکەمانەوە بێن.

بەهیوای سەرکەوتن

وێنەیەک بۆ:

1-ژووری توێژینەوەی سیاسی.

2- ژووری پەیجووری.

3-لیژنەی دانوستانەکان.

4-لیژنەی هەڵسەنگاندن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com