گه‌وره تیرۆرستێكی داعش كوژرا .. زیانی زۆریان پێگه‌یشتووه
نوچەنێت:
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 2-1-2015، فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان ده‌ستیانكردووه به بۆردومانكردنی تیرۆرستانی داعش له سنوری باشوری كه‌ركوك و تیرۆرستان زیانی زۆریان پێگه‌یشتووه و گه‌وره تیرۆرستێكی داعش‌یش كوژراوە.
وه‌ستا ره‌سوڵ فه‌رمانده‌ی ژوری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی باشوری كه‌ركوك به سایی فەرمی حیزبەكەی ی راگه‌یاندوە: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگیه‌كان ده‌ستیان كردووه به بۆردومانكردنی تیرۆرستانی داعش به‌تایبه‌ت له ناوچه‌كانی ره‌شادو گوندی شێخ عیسا و پردی موعه‌له‌قی به‌رامبه‌ر مه‌كته‌ب خالید‌و جه‌مه‌لۆنه‌كانی رێی ره‌شاد و چه‌ند شوێنێكی تر، تیرۆرستان زیانی زۆریان پێگه‌یشتووه.
ناوبراو وتیشی:به‌پێی زانیاریه‌كانمان له‌و بۆردومانه‌دا گه‌وره تیرۆرستێك به‌ناوی (ابو جندالله) كوژراوه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه تائێستا بۆردومانكردنه‌كه به‌رده‌وامه.