نوچەنێت-سكای نیوز
كۆمپانیای “هەپەركۆلینز” كە یەكێكە لە گەورەترین كۆمپانیا جیهانیەكانی بواری چاپ و بڵاو كردنەوە پۆزشی هێنایەوە لە بەرامبەر سڕینەوەی ناوی ئیسرائیل لە ئەتڵەسی رۆژهەڵاتی ئیسرائیلدا.
كۆمپانیاكە لە بەیاننامەیەكدا كە لەسەر لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاوی كردبۆوە ، دڵتەنگی زۆری خۆی دەربڕی لە بەرامبەر سڕینەوەی ناوی ئیسرائیل لە نەخشەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
هەروەها بڕیاریدا هەموو ئەتلەسەكانی بازاڕ لە سەرتاسەری جیهاندا بكێشێتەوە و ئەوانەشی لە كۆگاكانیدا هەن لەناویان ببات.
بەهۆی سڕینەوەی ناوی ئیسرائیل كۆمپانیاكە رووبەڕووی چەندین رەخنە بوەوە كە دیارترینیان لەلایەن قەشەی بەریتانی “دیكلان لانگ ” بوو، كە وتبووی ئەم جۆرە هەنگاوانە دەتوانێت كێشە دروست بكات بۆ هەوڵەكانی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
ئەو ئەتلەسەی كە كۆمپانیای “هەپەركۆلینز” بڕیاریداوە بیكێشێتەوە لە بازاڕ، ناوی چەندین وڵاتی عەرەبی و ناوچەی وەك سوریا و ئەردەن و كەرتی غەززەی تێدایە.
