ساڵی داهاتو هەرێمی كوردستان سەقامگیری ئابوری بەخۆوە دەبینێت

0

ساڵی داهاتو هەرێمی كوردستان سەقامگیری ئابوری بەخۆوە دەبینێتallay-kurdista

نوچەنێت:

وەزیری دارایی هەرێم جەخت لە سەقامگیری ئابوری هەرێمی کوردستان لە ساڵی (2015)دا دەکاتەوەو دەشڵێت: سەرەتای ساڵی داهاتو رێککەوتنەکەی نێوان هەرێم و بەغدا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

رێباز محه‌مه‌د حه‌ملان، وه‌زیری‌ دارایی‌ و ئابوری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی (شەرقولئەوسەت) رایگەیاند: هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ ساڵی‌ (2014) دا به‌ دۆخێكی‌ ئابوری‌ قورسدا تێپەڕی، ئه‌ویش به‌هۆی‌ تێكچونی‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، بۆ چارەسەرکردنی ئەو دۆخەو بوژاندنەوەی هەرێم دو رێگامان گرتوەتە بەر، یەکەمیان پلانی کورت مەودایە کە لەماوەی شەش مانگی رابردودا کارمان لەسەر کردوە، لەگەڵ پلانی دورمەوداو داهاتو.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، رێکكه‌وتنی‌ ئێستای‌ نێوان هەرێم و بەغدا له‌سه‌ره‌تای‌ ساڵی‌ (2015)وه‌ ده‌چێته‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

وەزیری دارایی ئاماژەی بە زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوتیش کردو ئەوەی خستەڕو، هه‌رێم كارده‌كات بۆ زیادكردنی‌ به‌رهه‌می‌ نه‌وت و هه‌نارده‌كردنی‌ و گه‌یاندنی‌ به‌ به‌رزترین ئاست، جگەلەوەش جەختی کردەوە، کە هەرێمی کوردستان لە ساڵی داهاتودا سەقامگیری ئابوری بەخۆوە دەبینێت.

باسی لەوەشکرد، ده‌رگاكانی‌ هه‌رێم به ‌مه‌به‌ستی‌ وه‌به‌رهێنان بۆ وڵاتانی‌ دراوسێ و كه‌نداوی عه‌ره‌بی‌ و تێكڕای‌ وڵاتانی‌ جیهان، لە گشت بواره‌كاندا كراوه‌یه‌و هەمو کارئاسانییەکیان بۆ دەکەین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com