هێرشی پێشمه‌رگه بۆ پاككردنه‌وه‌ی چەند ناوچەیەك ده‌ستیپێكرد و لە پێشڕەویشدایە
نوچەنێت.هه‌ولێر:
بۆ كۆنـتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌كانه‌ی مه‌خمورو گوێڕ كه تائێستا ئازاد نه‌كراون هێرشی پێشمه‌رگه چەند ده‌ستیپێكرد و لە پێشڕەویشدایە
پێش نوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 31-12-2014 هێرشی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ ئازادكردن و پاككردنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و گوندانه‌ی سنوری مه‌خمورو گوێڕ كه تائێستا له ژێر كۆنتڕۆڵی تیرۆرستانی داعش-دان ده‌ستیپێكرد.
ره‌شاد گه‌ڵاڵی لێپرسراوی كۆمیته‌ی مه‌خموری یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان به سایتی فەرمی حیزبەكەی ی راگه‌یاندوە: سه‌عات 11ی پێش نیوه‌ڕی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به هاوكاری هێزه‌كانی سوپای عیراق و هێزه عه‌شایه‌ره‌كانی ناوچه‌كه هێرشی بۆ كۆنـتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌كانه‌ی مه‌خمورو گوێڕ كه تائێستا ئازاد نه‌كراون ده‌ستپێكرد.
وتیشی: ئه‌و ناوچانه‌ی كه ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌یانه‌وێت كۆنـتڕۆڵی بكه‌نه‌وه بریتین له گونده‌كانی سوڵتان عه‌بدوڵڵا، ته‌له‌شه‌عیر، دوێزاتی سه‌رو دوێزاتی خوارو نه‌عنا، متامكه‌ر ئێستاش له پێشڕه‌ویدان.
راشیگه‌یاند: ناله‌باری كه‌ش و هه‌وای ناوچه‌كه وایكرد كه هێزی پێشمه‌رگه دره‌نگتر پێشڕه‌وییه‌كانیان ده‌ستپێبكه‌ن.
لێپرسراوی كۆمیته‌ی مه‌خموری یه‌كێتی ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به چه‌كی قورس و كاریگه‌رو هێزێكی زۆره‌وه هێرشیان ده‌ستپێكردوه له هه‌مانكاتدا فڕۆكه جه‌نگیه‌كان به ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه‌و هه‌ماهه‌نگی باش هه‌یه بۆ پاككردنه‌وه‌ی ناوچكه له تیرۆرستانی داعش.
رونیشیكرده‌وه كه تیرۆرستانی داعش كشانه‌وه‌ی پێش وه‌ختیان له‌و ناوچانه ده‌ستپێكردوه‌و هیچ كاردانه‌وه‌یكی ئه‌و تۆیان نیه.