
نوچه نێت
وه‌زیری پێشووی نه‌وت ئاشكرای ده‌كات كه له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا عێراق بری 27 ملیار دۆلار قه‌رزاری كۆمپانییاكانی نه‌وته كه له‌باشووری عێراق كاریان كردووه
ئیبراهیم به‌حر علوم له‌دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا ئاشكرای ده‌كات كه قه‌واره‌ی قه‌رزی عێراق بۆ كۆمپانیاكانی نه‌وت گه‌یشتۆته 27 ملیار دۆلار. ئه‌مه‌ش پاره‌ی ئه‌و كۆمپانیانه‌ن كه له باشووری عێراق كاریان كردووه. ئه‌و روونی كردۆته‌وه كه كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی نه‌وت له‌ماوه‌ی دوو ساڵدا 43 ملیاریان خه‌رج كردووه. ده‌بێت عێراق نیوه ئه‌و پارانه بداته‌وه.
عێراق 27 ملیار كۆمپانیه نه‌وته‌ییه‌كان قه‌رزاره
0
Share.