نوچەنێت.تایبەت:
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵێ ئیسلامی له‌لێدوانێكی بۆ نوچه نێت ده‌ڵێ” كۆنگره بۆ كاتێكی دیارنه‌كراو و جگه له عه‌لی باپیریش كاندیدێكی دیكه دیار نییه”.
كومه‌ڵی ئیسلامی كوردستان لەدامەزراندنیەوە تائیستا دوو كونگره‌ی به‌ستوه، بریاربوو له‌نیوه‌ی مانگی حه‌وتی ئه‌مساڵ، كۆنگره‌ی سیهه‌م ببه‌ستێت،به‌ڵام کۆنگرەکە لەوادەی خۆیدا نەبەستراو چەند جارێک وادەی بەستنەکەی گۆڕانکاری بەسەردا هات و دواخرا،بەوتەی سەركردەكانی ئەو حیزبە دواخستنی کۆنگرە بەهۆی مانگی ره‌مه‌زان، سەرهەڵدانی داعش و،گرفتی دارایی و تەواونەبوونی كارەكانی لیژنه‌ی هوشیاری كونگره‌وه بووە،هەروەها دوای ئەو دواخستنە بڕیار بوو لە مانگی دوانزەی ئەمساڵ کۆمەڵ کۆنگرەی سێیەمی خۆی ببەستێت،بەڵام لەوبەروارەش كۆنگرەكەی نەبەست و دوای خست و ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی ئەو حیزبەش دەڵێت،كاتی بەستنی كۆنگرەكەمان دیارنییە.
نازم عەبدوڵڵا،ئەندامی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لەلێدوانێکی تایبەت دا بۆ نوچەنێت رایدەگەیەنێت”سەبارەت بەكۆنگرەی كۆمەڵی ئیسلامیەوە چەند مانگێك پێش ئێستا كۆبونەوەیەكی گشتیمان كرد و بریاردرا بەدواخستنی كۆنگرە بۆ كۆتایی مانگی 12 ، لەكۆتای مانگی دوانزەش بەهۆی وەزعی سیاسی و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و ئەو حاڵەتەی رووی كردوەتە هەرێمی كوردستان و نه‌بونی ئاماده‌كاری پێویست بۆگرتنی كۆنگره، نەمان توانی لەكاتی خۆی كۆنگرە بگیرین و كۆنگرە دوادەكەوێت بۆ كاتێكی تر،بەڵام كاتی گرێدانی تائێستا دیارنیە“.
لە بارەی ئەو گۆڕانكاریانەی كۆمەڵ لەكۆنگرەدا دەیكات، ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد”ئێمە بەردەوام لەبیرۆكەی گۆرانكاری داین و دەمانەوێت كۆمەڵێك گۆڕانكاری جەوهەری و گرنگ بكرێت چ لە ئیدارەدان و بەڕێوەبردنی حیزب وچ له سیاسەتی بەرامبەر رووداو پێشهاتەكان و له سه‌رئاستی ناوخۆی هه‌رێمیش پێویستمان به‌داڕشتنی پلان و به‌رنامه‌یه‌ك هه‌یه كه كۆمه‌ڵ له‌ڕووی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی وڕێكخستنه‌كانه‌وه له‌پێشڕه‌ویدا بێت و په‌یكه‌ری حیزبیش پێویستی به پیاداچونه‌وه‌ی جددی سه‌رده‌میانه هه‌یه به‌شێوه‌یه‌ك، هه‌موو ئەم نەخشه و پلانانه‌ش پێیان دەوترێت راسپاردە بۆ كۆنگرە و دەبێت هێڵه گشتیه‌كانی له‌وێ په‌سه‌ند بكرێت“.
ئەو بەرپرسەی كۆمەڵی ئیسلامی لەدرێژەی لێدوانەكەی بۆ نوچەنێت وتیشی”هەموو پارتێك كاتێك ئەچێتە كۆنگرە بەتەئكید دەبێت هه‌موو ڕاوسه‌رنج و پێشنیار و پێشبینی و داواكاری گۆڕانكاریه جۆراجۆره‌كانی سه‌ركردایه‌تی و ئۆڕگانەكان ئاوێته‌ی یه‌كتربكرێن، هەموولایەك لەسەر راو سەرنجەكان كۆكبن و به‌شێوه‌یه‌كی تۆكمه و تەندروست بچنه‌كۆنگره‌وه“.
نازم عەبدوڵڵا رونیشیكردەوە”سه‌ركردایه‌تی كۆمەڵی ئیسلامی كۆكن لەسەر داڕشتنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری مه‌ڵبه‌نده‌كان و به‌رجه‌سته‌كردنی پێگه‌یه‌كی به‌هێز بۆیان،وه‌بڕیاره بەرپرسی مەڵبەندەكان لە كۆنفڕانسەكان هەڵبژێرێن كە ئەویش كۆمەڵێك میكانیزمی هەیە و ئه‌بێ له‌گه‌ڵ پلانی به‌هێزكردنی پێگه‌ی مه‌ڵبه‌نده‌كاندا یه‌كبگرێته‌وه‌و ئامانجی دیاری كرا‌و بپێكێت،هه‌ندێك جارمیكانیزمی به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجانه هۆكارن،لەدواكەوتنی كۆنگرە“.
ناوبراو جەختی لەوەش كردوە”تائێستا جگە لە مامۆستا عەلی باپیر كاندیدێكی دیاری كراونیە بۆ ئەمیری كۆمەڵ،بەڵام لەهەمان كاتیش‌دا ڕێگری نیه له‌به‌رده‌م كه‌سی تردا خۆی كاندید بكات،هەركەسێك خۆی كاندید بكات ئازادەو لەكۆنگرەش دەردەچێت یان دەرناچێت ئەوە شتێكی ترە“.
ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی ئەوەش پشت راستدەكاتەوە كە لەكۆنگرەكەیان تەبەنی ئەوە كراوه كەوەزیر و پەرلەمانتارەكنیان نابێت پۆستی حیزبیان هەبێت و لەوروەوە دەڵێت”زۆرینەی كۆمەڵ داوادەكەن كە هیچ كەسێك لەسەركردایەتی نابێت دوو پۆستی هەبێت واتە ئەندامانی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی نابێت دوو پۆستیان هەبێت،بۆ نموونە كەسێك وەزیرە یان پەرلەمانتارە تەنها كارەكەی خۆی بكات، چونكە سەركردایەتیه‌ك نابێت مەشغول بێت به بەرێوەبرنی ئۆرگانێكی حیزبی و كێشەكانی په‌رله‌مان و حكومه‌ت،ئەمە پێشنیارێكە هەیە و قبوڵیشە لەناو زۆرینەی كۆمەڵی ئیسلامی“.
راشیگەیاند”له‌كۆمەڵی ئیسلامی‌دا كۆمەڵێك بنه‌مای گشتی په‌سه‌ندكرا كه ئه‌وه هه‌نگاوێكی باش بوو بۆ یه‌كخستنی ڕاوبۆچونه جیاوازه‌كان، وه‌خوێندنەوەی جیاواز هه‌یه بۆ بابەتەكانی دیموكراسیه‌ت“.
نازم عەبدوڵڵا ئاشكرای دەكات”كۆمەڵی ئیسلامی هەندێك پڕۆژەی پێیە بۆ دیاری كردنی هەندێك میكانیزم،بۆ ئەوەی پسپۆڕی هەبێت و هەموو كەس لەهە موو بوارەكان قسەنەكات،بابەتی فتوا تایبەت بێت بە ئۆڕگانی تایبەتی خۆیەوە،یان هەندێك كێشەی بچوك هەیە نابێت سەركردایەتی زۆر خۆیانی پێوە سەرقاڵ بكات،بەڵكو پڕۆژەیەك بێت لەبەر دەستی رێكخراوە مەدەنییەكان وئۆرگانە تایبەتیەكان ئەوان قسەی لەسەر بكەن“.
ناوبراو وتیشی”دیموكراسیەت سیستەمێكی جیهانییە و ئەمرۆ تەبەنی دەكرێت،دیموكراسیەت وەكو میكانیزم و ئالیەت زۆربەی هەرە زۆری خەڵكی كۆمەڵی ئیسلامی قبوڵیەتی كە وەكو میكانیزم و ئالیەتێك مومارەسە بكرێت و سودی لێوەربگیرێت،چونكە هەرچی سیستەمەكانی ئەمرۆی جیهان هەیە لەسەر ئاستی حیزب و دەوڵەت و حكومەت موماڕەسەی میكانیزمی دیموكراسیەت دەكەن،ئێمە وەكو كۆمەڵی ئیسلامی لەسەر میكانیزمی دیموكراسیەت كێشەمان نییە،بەڵام هەندێك خەڵك تێبینی هەیە لەسەر فەلسەفە و ئایدۆلۆژیای عه‌لمانیه‌ت له‌گه‌ڵ دیموكراسیەتدا، كە زۆرێك قەناعەتیان وایە دیموكراسیەت خاوەن ئایدۆلۆژیەتی عەلمانیە وعه‌لمانی و دیموكراسیەت دوو شتن پێكەوە گرێدراون، ئه‌مه‌ڕای زۆرێك له عەلمانییەكانه،وه هەندێك لە ئیسلامییەكانیش هه‌مان قەناعەتیان هه‌یە،دیارە ئەم بابەتە جێگەی مشت‌ومڕ و قسە لێكردنە، لەكاتێكدا دیموكراسیەت بئاڵێنرێت بەعەلمانیەتەوە و فەلسەفەێكی عەلمانی ئاوێته بكرێت ئه‌وه لای ئێمە قبوڵنییە،بەڵام دیموكراسیەت وەكو میكانیزم دوربێت لە ئایدۆلۆژیا و فەلسەفە شتێكی ئه‌وه مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵیدا ئتێكی سروشتیە “.
ناوبراو رونیشی كردەوە كە پیشنیارێك لە ناو كۆمەڵی ئیسلامی هەبو بۆ ئەوەی خول بۆ ئەندامانی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی دابنرێت و بەقسەی ئەو ئه‌وپێشنیاره جێگیرنەبوە. ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی پشت راستی ئەوەدەكاتەوە ژمارەیەك لەئەندامانی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی لە كۆنگرەی سێیەمی حیزبەكەی خۆیان هەڵنابژێرنەوە بەڵام ناوبراو وتی”ژمارەی دەقیقم لانیە كەچەند كەسن،وه تائێستا یەكلای نەبوەتەوە، وه ژمارەیەكیش خۆیان رایان گەیاندووە كە خۆیان هەڵنابژێرنەوە“.
