هەموو شتێك لەبارەی حەشدی شەعبی لە عێراق

0

القوات العراقية تحرر مناطق مختلفة من مدينة تكريتهەموو شتێك لەبارەی حەشدی شەعبی لە عێراق

 

نوچەنێت- جەزیرە

 

حەشدی شەعبی لە عێراق هێزێكی نیمچە سەربازيیە و ئینتیمایان بۆ پێكهاتەی شیعە هەیە، دوای ئەوەی لە 13-6-2014 مەرجەعیەتی باڵای شیعەكان فتوای جیهادی دا، بۆ رووبەڕوو بوونەوەی هێرشەكانی داعش لە عێراق دەركەوتن.

زۆر بۆچوون هەیە لەبارەی ژمارەی جەنگاوەرەكانی حەشدی شەعبی ، بەڵام بە دەیان هەزار كەس دەخەمڵێنرێت و دوو جۆرن، جۆری یەكەمیان بەشە گەورە ناسراوەكەیە ، وەكو رێكخراوی بەدر و كەتیبەكانی حیزبوڵا و عەسائیبی ئەهلی حەق و سەرایای سەلام (سوپای مەهدی پێشوو بە سەرۆكایەتی موقتەدا سەدر) و لیوای خوراسان و چەندانیتر.

بەشی دووەم پێكدێت لەو گەنجانەی گوێڕایەڵی بانگەوازەكەی مەرجەعیەتە ئاینیەكەیان بوون دوای كەوتنی موسڵ بە دەستی داعش لە مانگی شەشی ساڵی 2014 و چوونە ناو كەرتەكانی سوپاو پۆلیسەوە لە پشتێنەی بەغدا و پارێزگاكانی تر.

یەكێك لە جەنگاوەرەكانی حەشدی شەعبی دەڵێت :” سوپای عێراق زۆر پشتمان پێدەبەستێت، لەبەر ئەوەی شەڕی سەر شەقامەكان بە باشی دەزانین كە سوپا نایزانێت بۆ رووبەڕوو بوونەوەی داعش .

یەكێك لە سەركردەكانی پێكهێنەری “سەرایای جیهاد”يش كە لە دەوروبەری سامەران دەڵێت “ئەندامەكانی حەشدی شەعبی موچەی مانگانەو دەرماڵەی خواردن وەردەگرن،مۆڵەتیشیان بەپێی كەرتە سەربازیيەكەیان و بارودۆخی ئەمنی بۆ دیاری دەكرێت، بەڵام بە شێوەیەكی گشتی پەنجا بە پەنجا دەوام دەكەن، واتە 50% لە دەوامن و 50% مۆڵەتن، هەروەها چاودێری تەندروستی لەلایەن ئەو یەكە پزیشكیانەوە وەردەگرن كە وەزارەتی تەندروستی لەو ناوچانە بڵاوی كردونەوە كە حەشدی شەعبی تێدایە.

دەسەڵاتدارانی عێراق دەڵێن چەند میكانزمێكیان داناوە بۆ ئەوەی لەگەڵ سوپا ڕاهێنانی خێرایان پێبكرێت بە  ئامانجی ئەوەی لە پرۆسە سەربازیەكاندا بەشداری بكەن.

 

خاوەنی دوو ڕووپۆشن : سیاسی و ئاینی

 

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق مەرسومێكی دەركرد كە تیایدا شەهیدەكانی حەشدی شەعبی دەبنە خاوەنی هەمان ئیمتیازات و دەرماڵەی شەهیدەكانی سوپا، هەر وەها وەزارەتی مافی مرۆڤیش دووپاتی كردەوە كە ئەوان بەشێكن لە سیستمی سەربازی فەرمی عێراق.

خالید عوبێدی وەزیری بەرگری عێراق رایگەیاند ” حەشدی شەعبی هێزێكی رێكخراوە و بە فەرمانی سەركردە ئەمنیيەكان كار دەكەن” هەروەها ئاماژەی بە رۆڵی حەشدی شەعبی كرد لە ئازاد كردنی زۆربەی ناوچەكانی دیالە. وتیشی كە ناوی حەشدی شەعبی لەلایەن چەند باندێكی تیرۆرستیەوە خراپ بەكار هێنراوە كە هەوڵیان داوە ئەم ئەزمونە نوێیەی كە لەوانەیە ئەرێنی و سەركەوتوو بێت لە داهاتوودا،  ناشيرین بكەن .

حەشدی شەعبی پشتیوانییەكی فراوانی ئایينیشى هەیە، ئەوەبوو مەرجەعی ئایينی نەجەف ئەو هێرشەی دەكرایە سەر جەنگاوەرانی حەشدی شەعبی بە “كەمپینی شێتی” یان “كەمپینی هەڵچوون” ناوبرد. هەروەها یەكێك لە نوێنەرانی مەرجەعیەتی كەربەلا شێخ عەبدولمەهدی كەربەلایی  وتی ” ئەو كارە خراپانەی حەشدی شەعبی پێ‌ تاوانبار دەكرێت تەعبیر لە بەرنامەی گشتی ئەوان ناكات، ئەو جەنگاوەرانە بەهۆی خۆشەویستی نیشتمانەوە خۆیان دەكەنە قوربانی و خێزانەكانیان دەخەنە ناخۆشیەوە”

 

مافی مرۆڤ پێشێل دەكەن

 

رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، حەشدی شەعبی بە كوشتنی دەیان كەسی مەدەنی سوننە تۆمەتبار دەكات لە رێگەی لەسێدارەدانی هەڕەمەكیيەوە، بەجۆرێك كە كارەكانیان دەگەنە ئاستی “تاوانەكانی جەنگ”.

هەروەها ئەو رێكخراوە رەخنەی لە حكومەتەكەی عەبادی گرت كە پاڵپشتی ئەو چەكدارانە دەكات و پڕچەكیان دەكات  كە دەبێتە هۆی بەردەوامی كاری نایاسایی و گێرەو كێشەی تائیفی لە وڵاتدا بەشێوەیەكی مەترسیدار.

رێكخراوەكە ئاماژەی بەوەشداوه كە ” میلیشیا شیعەكان لەم مانگانەی دواییدا چەندین تاوانی فڕاندن و كوشتنی خەڵكی مەدەنی سوننەیان لە بەغدا و ناوچەكانی تری وڵات ئەنجامداوە”.

رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بەرپرسیارێتی ئەو كارانەی حەشدی شەعبی ئەنجامی داوە دەخاتە ئەستۆی حكومەتی عێراقی ” بە رێژەیەكی گەورە ئەو كارانەی كە ئەو میلیشیایانە ئەنجامی دەدەن لە دەستدرێژی كردنە سەر مافەكانی مرۆڤ و تاوانەكانی جەنگ لە ئەستۆی حكومەتی عیراقدایە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com