بارزانى:هیوادارین چین له ڕووى سه‌ربازیی و مرۆیى به شێوه‌یه‌كى كاراتر هاوكاریى كوردستان بكات
نوچەنێت.هه‌ولێر:
سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەمەراسیمی كردنەوەی كۆمارى چین،هیواى خواست چ له ڕووى سه‌ربازییه‌وه، چ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى قه‌یرانى مرۆیى،به شێوه‌یه‌كى كاراتر هاوكاریى هه‌رێمى كوردستان بكات.
یوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 30ى دیسه‌مبه‌رى 2014، لەمەراسیمێكدا كردنەوەی كونسولخانه‌ى گشتیى كۆمارى چینى میللی‌دا له ساڵۆنى هۆتێلى دیڤان له هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو.
له وته‌یه‌كدا كه به‌م بۆنه‌یه‌وه پێشكه‌شى كرد،نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه دا چین یه‌كێك له زلهێزه‌كان و ئابوورییه گه‌وره و سه‌ركه‌وتووه‌كانى جیهان و ئه‌ندامێكى هه‌میشه‌ییى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى و خاوه‌ن پێگه و شوێنێكى دیار و كاریگه‌ریى به‌رچاوه له ئاستى نێوده‌وڵه‌تیدا و هه‌رێمى كوردستان كه سیاسه‌تى “ده‌رگاى كراوه” په‌یره‌و ده‌كات، هه‌میشه خوازیارى ئه‌وه بووه په‌یوه‌ندیى پته‌وى له‌گه‌ڵدا هه‌بێت و هه‌وڵى داوه له هه‌موو بواره‌كاندا په‌یوه‌ندیى دۆستانه‌ى بنیاتنراو له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌ش، له‌گه‌ڵ چیندا دروست بكات.
بارزانی كردنه‌وه‌ى كونسولخانه‌ى گشتیى چینى له هه‌رێمى كوردستان، وه‌ك یه‌كه‌مین هه‌نگاوى گرنگ و فه‌رمیى بنیاتنانى په‌یوه‌ندییه‌كان و ده‌ستپێكى قۆناغێكى تازه،كه ده‌بێته ده‌رفه‌تێكى باش تاكوو هه‌ردوولا گرنگیى زیاتر به فراوانكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانیان بده‌ن و هه‌موو بواره‌كانى سیاسى، ئابوورى، ژێرخانى، كه‌لتوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى بگرێته‌وه، له قه‌ڵه‌م دا،جگه له‌وه‌ى كه به كردنه‌وه‌ى كونسولخانه‌ى چین،هه‌ر پێنج ئه‌ندامى هه‌میشه‌ییى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى،ئێستا له هه‌ولێر كونسولخانه‌یان هه‌یه و ئه‌مه‌ش مایه‌ی خۆشحاڵیى هه‌رێمى كوردستانه.
بارزانى هیواى خواست چینیش به كردنه‌وه‌ى كونسولخانه‌ى گشتى له هه‌ولێر، چ له ڕووى سه‌ربازییه‌وه، چ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى قه‌یرانى مرۆیى، كه له ئه‌نجامى هه‌بوونى نزیكه‌ى دوو ملیۆن ئاواره‌ى ناوخۆ و په‌نابه‌رى سووریا،ڕووى له هه‌رێمى كوردستان كردووه،به شێوه‌یه‌كى كاراتر هاوكاریى هه‌رێمى كوردستان بكات.
هه‌روه‌ها باسى له‌وه كرد هه‌رێمی كوردستان ئێستا له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ژماره‌یه‌كی به‌رچاوه و خۆشحاڵیى خۆى ده‌ربڕى كه ئه‌مڕۆ چین خوازیاره په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان بخاته قۆناغێكى تازه‌وه و كردنه‌وه‌ى كونسولخانه‌ى گشتیى وڵاته‌كه‌ى له هه‌ولێر، به ماناى هه‌بوونى متمانه‌ى چین به ئێستا و دواڕۆژى هه‌رێمى كوردستان و پێگه‌ى دیارى هه‌رێم له ئاستى عیراق و نێوده‌وڵه‌تیدا، ناوزه‌د كرد.