جه‌عفه‌ر ئیمینكی:پێویست ناكات خەڵك هەموشتێك بزانێت،ئاماده‌م بچمه به‌رده‌م دادگا
نوچەنێت.تایبەت:
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان كە لەهەمان كات ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتییە ره‌تیده‌كاته‌وه گه‌نده‌ڵی له په‌رله‌ماندا هه‌بێت و ئاماده‌یی خۆیشی بۆ چوونه به‌رده‌م دادگا راده‌گه‌یه‌نێت و دەشڵێت،پێویست ناكات خەڵك هەموشتێك بزانێت.
جه‌عفه‌ر ئیمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی ئەمرۆ سێ شەمە لەبارەی بودجەی پەرلەمان چەندە؟رایگەیاند”كە ئەو دەزانێت بودجەی پەرلەمان چەندە و هەمووشتێكش دەزانێت“.
ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی وتیشی”پێویست ناكات خەڵك هەموشتێك بزانێت“.
ناوبراو بەپێكەنینیشەوە بەرۆژنامەنووسانی وت قسەكەی من لەسەر فەیسبوك بڵاودەكەنەوە.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكراشی كرد”گه‌نده‌ڵی له په‌رله‌مان ئەنجام نەرداوەو ئه‌گه‌ر هه‌شبێت وه‌كو جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و به نوێنه‌رایه‌تی فراكسیۆنه‌كه‌م، ئاماده‌م بچمه به‌رده‌م دادگا بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌م له‌گه‌ڵ بكرێت تا بەرگری لەخۆم و فڕاكسیۆنەكەم و سەرۆكایەتی پەرلەمان بكەم“.
ئیمینكی نه‌یشارده‌وه كه كه‌موكورتی له شێوازی ئیداریی په‌رله‌ماندا هه‌یه و وتی”كه‌موكورتی هەیە و ئێمه‌ش تێبینیمان له‌سه‌ری هه‌یه،باسی لێوه ده‌كه‌ین و چاره‌سه‌ریشی ده‌كه‌ین“.