![]()
نوچه، نێت
لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هۆكاری دواخستنی تاوتوێكردنی بودجه ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ” به‌هۆی جه‌ژنه‌كانی سه‌ری ساڵه‌وه دواكه‌وته‌وه و هیچ هۆكارێكی دیكه سیاسی له‌دواوه نییه.
وابڕیاربوو دوێنێ لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دانیشتێك له‌باره‌ی تاتوتوێكردنی بودجه‌وه ئه‌نجام بدات. به‌ڵام بۆ رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو دواخرا. جه‌بار عه‌بادی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوبراو له‌لێدوانێكی بۆ رۆژنامه‌ی سه‌باحی عێراقی هۆكاری دواخستنی بودجه ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ” دواخستنه‌كه ته‌نها له‌بار جه‌ژنی سه‌ری ساڵ و سه‌فه‌ری هه‌ندێك په‌رله‌مانتاران دواكه‌وتووه” جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه هیچ هۆكارێكی دیكه له‌پشت دواخستنه‌كه‌وه نییه.
به‌هۆی جه‌ژن و سه‌فه‌ری په‌رله‌مانتاران تاوتوێكردنی بودجه دواكه‌وتووه
0
Share.