ئازاد جوندیانی هێرشی توند دەكاتە سەر مەلا بەختیار
نوچەنێت.ههولێر:
ئازاد جوندیانی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە وتارێكدا ڕەخنەی توند ئاڕاستەی زنجیرە وتارێكی مەلا بەختیار لێپرسراوی كارگێری مەكتەبی سیاسی دەگرێت و پێی وایە دەستەیك خۆی زاڵكردووە و ئەوانی تری پەراوێز كردووە.
ئازاد جونیدانی لە وتارێكدا لە ڕۆژنامەی ئاوێنەدا بە ناونیشانی( بە بچووك بینینی قەیرانەكان، تیرۆیزەكردنە بۆ ناچارەسەر)، بڵاوكردۆتەوە و تیایدا ڕونكردنەوە لەسەر چەند وتارێكی مەلا بەختیار دەدات لەسەر كێشەكانی ناوخۆی یەكێتی.
ناوبراو رەخنە لە گرووپێكی نێو یەكێتی دەگرێ كە دوای غیابی مام جەلال نەیانویستووە كێشەكان چارسەربكەن و دەنووسێت:سەڕەڕای ئەوەشی دەیانزانی یەكێتی كێشەی بنەرەتی هەن، كەچی پشتگوێیان ئەخستن وگەرەكیان بوو وێنەیەكی پێچەوانەی راستیی هەبوونی قەیرانی مەترسیدار لەسەر پێگە و ئاراستەی یەكێتی پیشانی قاعیدە بدەن.
رونیشیكردوهتهوهئێستا كێشە و قەیرانەكان ئاستی تیۆری و مشتومڕی سیاسی ئۆرگانەكانی سەری سەرەوەیان تێپەڕاندووە و تا خواری خوارەوە ڕەنگی داوەتەوە و لە هەموو ئاستەكانی یەكێتیدا ڕەنگی داوەتەوە كەچی بە نەزعەی بچوك بینین و بە چوك پیشان دانیان وەك هەمان ڕۆژگاری یەكەمی كێشەكان بوونیان هەیە”.
جندیانی ئاماژەی كردووە” كاك مەلا بەختیار لە وتارەكانیدا دان بەوەدا ئهنێت كە یەكێتی كێشەی هەن،بەڵام دوور نزیك خۆی لە قەرەی ناساندنی كێشەكان نادا و ناەیان نانێ و بەخوێنەرانی خۆی ناڵێ كێشەكان چین، بەڵكو لە ناو تەموتومانێكدا ئەیانهێڵیتەوە كە گومان دروست دەكات.
راشیگهیاندوه:ئەو هەڤاڵەمان بە شێوەیەكی هەڕەمەكی ئەڵێ كێشەكان گەورەكراون، بۆیە دەشڵێم هەرەمەكی چونكە كاك بەختیار كێشەكان ناونانێ و پەنجە ناخاتە سەریان تا خوێنەران و ئەندامان و هەوادارانی حیزبەكەشی سەرپشك بكا تابزانن ئەو كێشانە هەن و كاریگەریشیان داناوە؟.