
له(العربی الجدید) ه‌وه
رۆژنامه‌یه‌كی عه‌ره‌بی ئاشكرای ده‌كات كه له‌سعودیه، به‌دیاریكراویش له شاری مه‌ككه گروپێكی بێباوه‌ڕان دروست ده‌بێت و كۆبوونه‌وه‌ش هه‌ر له‌شاری مه‌ككه ده‌كه‌ن
رۆژنامه‌ی “العربی الجدید” رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو بڵاوی كردۆته‌وه كه گروپێكی كوڕبه‌ندێكی مولحیدانیان له ناو مه‌كه دروست كردووه. ئه‌مه‌ش له‌كاتی 25-28 ئه‌و مانگه بووه. رۆژنامه‌كه كه له‌لایه‌ن وڵاتی قه‌تره‌وه پشتیگری ده‌كرێت، باسی له‌وه كردووه كه‌ژماره‌ی ئه‌و بێباوه‌رانه 300 كه‌س ده‌بێت. ئه‌و هه‌واڵه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی له‌نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌بێت و هه‌ندێك له چاودێران و رۆژنامه‌نووسان چه‌ند نامه‌یه‌كیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌یكان بڵاو كردۆته‌وه گوایه ئه‌و نامانه هی چه‌ندین رێكخراو و كه‌سایه‌تی مولحیدی عه‌ره‌بن. گوایه له‌ناوه‌ڕۆكی نامه‌كاندا بانگه‌شه بۆ دامه‌زراندنی یه‌كه‌م كۆڕه‌به‌ند ده‌كرێت له مه‌ككه. ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له په‌یجه‌كانی فه‌یسبوك هه‌واڵێكی وه‌هایان بڵاوكردۆته‌وه گوایه له‌و ماوه‌یه ئه‌م بێباوه‌ڕانه یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆیان به نهێنی ده‌كه‌ن و له‌كاتی ته‌واو بوونی كۆبوونه‌وه‌كانیشیان وێنه‌و چالاكییه‌كان بڵاوده‌كه‌نه‌وه”. به‌ڵام لایه‌نی ره‌سمی سعودی هیچ سه‌رنج و لێدوانێكی له‌باره‌ی ئه‌و زانیارییانه نه‌داوه‌ته رۆژنامه‌كه.
گروپی بێباوه‌ڕان له سعودیا داده‌نرێت
0
Share.