وتارخوێنێكی به‌رده‌ركی سه‌را حوكمدرا .. قسه‌كانی ناوزڕاندنی تێدابووه
نوچەنێت.هه‌ولێر:
له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی راوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسی بۆ كاروباری ئاینی ئه‌مڕۆ 30-12-2014 له‌دادگای سلێمانی وتارخوێنێكی به‌رده‌ركی سه‌را حوكمدرا.
له‌و باریه‌وه مامۆستا نیاز هه‌ورامانی راوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان بۆ كاروباری ئاینی به سایتیفەرمی حیزبەكەی وتوە:دوای ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند ساڵی رابردوودا له‌لایه‌ن وتارخوێنی به‌رده‌ركی سه‌را له‌سلێمانی،من وه‌ك راوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسی بۆ كاروباری ئایینی سوكایه‌تم پێكراو ناو زڕا، به‌وهۆیه‌وه له‌رابردوودا سكاڵام له‌سه‌ر وتارخوێنی به‌رده‌ركی سه‌را یه‌حیا نه‌وژه‌د تۆماركردبوو.
وتیشی: دوای چه‌ندین دانیشتنی دادگا له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته،ئه‌مڕۆ دادگا بڕیاریدا به‌حوكمدانی ناوبراو به‌مادده‌ی 435 له‌سزادانی عیراق به‌تۆمه‌تی ناوزڕاندن.
راشیگه‌یاند: مادده‌كه ناوبراوی به غه‌رامه حوكمداوه‌و شیاوی ته‌ممیزكردنه‌وه‌شه، هه‌روه‌ها بڕیاره سبه‌ینێ مامۆستا كامه‌ران كه ئه‌ویش یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌ی كه له‌به‌رده‌ركی سه‌را سوكایه‌تی پێكردوم و ناوی زڕاندوم بێته به‌رده‌م دادگا‌و ئه‌و دۆسه‌یه‌ش یه‌كلایی ببێته‌وه.
راشیگه‌یاند: ئه‌و قسانه‌ی ئه‌و دوو وتار خوێنه‌ی به‌رده‌ركی سه‌را ده‌یان كرد، له‌و كاته‌دا سوكایه‌تی و ناو زڕندنی تێدابووه بۆ كه‌سایه‌تی من وه‌ك راوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسی بۆ كاروباری ئاینی، بۆیه به‌مافی خۆمم زانی كه یاسا بكه‌مه سه‌روه‌رو له‌رێگای یاساوه مافی خۆم وه‌ربگرم.