سه‌روه‌ر حه‌مه ئه‌حمه‌د.
هه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی داعشه‌وه باوه‌ڕم وابووه كه ئه‌م گرووپه نه پڕۆژه‌یه‌كی گشتگیر وهه‌مه‌لایه‌نه‌یان پێیه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی به‌ناو ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه وه نه‌هیچ ئه‌ڵته‌رناتیڤێكیشیان له هه‌گبه‌دایه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
وه هیچ گومانیشم له‌وه‌دا نیه كه ئێستا بێت یان له ئاینده‌یه‌کی نزیک خۆری داعش ئاوا ده‌بێت و ئه‌م گروپه دژ به‌دین و ژینه‌ی گۆمه‌ڵگا کپ ده‌کرێنه‌وه و کۆتای‌یان پێده‌هێنرێت. به‌ڵام به دووری نازانم له کات و ساتی دیکه‌دا بیرکردنه‌وه‌ی داعشیانه جارێکی دیکه له ژێر ناوی گروپگه‌لێکی دیکه سه‌رهه‌ڵبده‌نه‌وه و هه‌مان ڕفتاری داعشه‌کانی ئێستا دووباره بکه‌نه‌وه، چونکه ژینگه‌ی ناوچه‌که به‌گشتی و تێڕوانینی داعش ئاسای هه‌ندێک که‌س به‌تایبه‌تی بۆ ته‌فسیركردنی ده‌قه‌كانی ئاین و مرۆڤ و کۆمه‌ڵگا و نه‌ته‌وه و سیسته‌می سیاسی و … هتد. یارمه‌تی ده‌ریانه بۆ گه‌شه و په‌لهاویشتنیان، ئه‌مه سه‌رباری به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندێک له وڵاتانی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی له ساته‌وه‌ختی دروستبونیان.
شه‌ڕی داعش پێش ئه‌وه‌ی شه‌ڕی كوشتنی مرۆڤه‌كان و داگیركردنی خاكه‌كه‌یان بێت شه‌ڕی فكریی هێز و گروپه سیاسیه میانڕه‌وه‌كانه، چونكه ئه‌م گروپه باوه‌ڕی ته‌واویان به مه‌نتقی هێز (منگق القوه) هه‌یه بۆ چه‌سپاندنی بیر‌و بۆچوون و ئایدیا و فكره‌كانیان. ئه‌مه‌ش ته‌واو پێچه‌وانه‌ی گروپه میانڕه‌وه‌كانه كه باوه‌ڕی ته‌واویان به هێزی مه‌نتق (قوه المنگق) هه‌یه له گه‌یاندنی ئایدیا و فكره و پڕۆژه په‌روه‌رده‌ی و سیاسیه‌كانیان، بۆیه به تێڕوانینی من پێویسته پیش ئه‌وه‌ی له لایه‌نی چه‌ك وسه‌ربازی و سیاسیه‌وه هه‌وڵی قه‌لاچۆكردن و بنه‌بڕكرن وكپ كردن و نه‌مانیان بدرێت، پێویسته له لایه‌نی فكریی و بزواندنی ئه‌قڵه‌وه شه‌ڕی ئه‌م گروپانه بكرێت كه بێگومان ئه‌وه ئه‌رکی پارت و گروپه سیاسیه میانڕه‌وه‌كان و ناوه‌نده فکری وڕشنبیریه‌کانی کۆمه‌ڵگای ئێمه‌یه که شه‌ڕی فکری ئه‌م گروپانه بکات، تاكو له ڕه‌گ و ڕیشه‌وه هه‌وڵی وشككردنیان بدرێت و كۆتاییان پێبهێنرێت. له ڕێگای تێگه‌یاند و ڕوونكردنه‌وه‌ی چه‌مك و ته‌فسیر وڕاڤه‌ی ده‌قه‌كانی ئاین بۆ تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا. چونكه به بڕوای من چه‌قی دروستكرنی كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌ندروست و ده‌سه‌ڵاتێكی دادپه‌روه‌ر تاكه. واته ته‌نها تاكێكی ته‌ندروست و بارگاویكراو به فكری میانڕه‌وی زامنی به‌دیهێنانی كۆمه‌ڵگا وده‌سه‌ڵاتێكی ته‌ندروسته.
به‌ڵام به‌داخه‌وه ژینگه‌ی كۆمه‌ڵگاكانی ناوچه‌كه و بیر و ئایدیا و بیركردنه‌وه و تێڕوانینی تاكی ڕۆژهه‌ڵاتی و به‌رژه‌وه‌ندی هێزه سیاسیه باڵاده‌سته‌كان وامان لێده‌كات كه بڵێین ڕاسته ئاینده‌ی ئه‌م داعشه‌ی ئێستا له ناوچوونه. به‌ڵام ده‌بێت خۆشمان ئاماده بكه‌ین بۆ داعشی داهاتوو له ژێر ناویكی دیكه‌دا.
*مامۆستای زانكۆ