وه‌ك سه‌ره‌تا پێویسته ئاماژه به‌وه‌بكه‌ین كه‌وا سیاسه‌ت به‌درێژایی مێژویی ئه‌وروپا ،به‌داینه‌موَی پێشڤه‌چونه كوَمه‌لاَیه‌تیه‌كان داده‌نرێت ،سیاسه‌ت به‌رله‌وه‌ی كایه‌یه‌كی دیاریكراوی هه‌بێت له كوَمه‌ڵگادا ئه‌وا وه‌زیفه‌و كایه‌یه‌كی گرنگی بونیاد‌و پێكهاته‌ی كوَمه‌ڵگایه به‌گشتی .له‌دونیای به‌رله‌موَدێرنه سیاسه‌ت به‌ئاراسته‌ی دژه چاكسازی و دژه ئازادی و دژه دیموكراتیه‌ت ئیشی له‌سه‌ر كوَمه‌لگا ده‌كرد ،به‌لاَم دوای شوَرشه یه‌ك دوای یه‌كه‌كان ئیدی وه‌زیفه‌ی سیاسه‌ت گوَڕا به‌ئاراسته‌ی به‌پیشه‌یی بوونی و،سه‌ربه‌خوَیبونی له‌هه‌مبه‌ر خزمه‌تی كوَمه‌ڵگاو هونه‌ری به‌رێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت، دوور له‌به‌رژه‌وه‌ندی و به‌كارهێنانی وه‌سیله‌كانی له‌پێناو ئامانجی سیاسیه‌كان و پیاوانی ده‌وڵه‌ت .من ده‌مه‌وێ له‌وتاره‌دا شه‌نوكه‌وی تێكسته كوَمه‌ڵناسیه‌كانی ماكس ڤیبه‌ربكه‌م و په‌یوه‌ستی بكه‌م به واقعی هه‌رێمی كوردستان و به‌ربه‌سته‌كانی به‌پیشه‌یبونی كاری سیاسه‌ت .سه‌ره‌تا پێویسته‌له‌ڕوانگه‌ی كوَمه‌ڵناسیه‌وه پێناسه‌و شڕوَڤه‌ی كایه‌ی سیاسه‌ت بكه‌ین ،سیاسه‌ت تاوتوێی ڕێڕه‌وی جوَری چالاكیه‌كان ده‌كات له‌هه‌موو كایه‌كاندا ،وه‌ك سیاسه‌تی مه‌عریفی و سیاسه‌تی فێركردن و سیاسه‌تی گوندنشین و شارنشینی له‌هه‌رێمێكی دیاریكراودا ،ده‌شێ قسه‌له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئافره‌تێكی به‌توانا وكارامه بكه‌ین له‌به‌رامبه‌ر زاڵبونی به‌سه‌ر مێرده‌كه‌یدا ،ئه‌وه‌ش به‌جوَرێك له‌سیاسه‌ت داده‌نرێت ،ڤیبه‌ر پێی وایه كه سیاسه‌تی ئیداره‌دانی كوَمه‌ڵگا خودی ده‌وڵه‌ته ،واته به‌كاریگه‌ری موماره‌سه‌كردنی ئه‌و سیاسه‌تكردنه به‌سه‌ركوَی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تدا .ڤیبه‌ر ده‌وڵه‌ت په‌یوه‌ست ده‌كات به هێزه‌وه ،به‌مانایه‌كی دیكه یه‌كێ له خه‌سڵه‌ته‌گرنگه‌كانی ده‌وڵه‌ت هێزه ،به‌لاَم ئه‌و هێزه ده‌بێ پشت به ڕه‌وایه‌تی ببه‌ستێ له‌چوارچێوه‌ی هه‌رێمێكی دیاریكراو كه ئه‌و ده‌وڵه‌ته یا ئه‌وهه‌رێمه سنوری هه‌بێت جیای بكاته‌وه له‌وانی دیكه،كه‌وابێ به‌پێی بوَچونه كانی ڤیبه‌ر ده‌وڵه‌ت دیارترین تایبه‌تمه‌ندی بریتیه له توندوتیژیه‌كی مه‌شروع له‌هه‌رێمێكی دیاریكراودا ،كه‌وابێ سیاسه‌ت پێك دێ له سه‌رفكردنی توانایه‌كی بێوێنه به‌ئامانجی به‌شداریكردن له‌ده‌سه‌لاَتدا ،بوَیه كه‌سی سیاسی لای ڤیبه‌ر برتیه له‌و مروَڤه‌ی كه موماره‌سه‌ی كارێكی گشتی ده‌كات به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ده‌سه‌لاَت و ئاره‌زوكردن بوَده‌سه‌لاَت .به‌ڕای ئه‌و زانایه سیاسه‌تكردن یا ئه‌وه‌تا ئامرازێكه بوَ ئامانجێكی میسالی یا خوَ ویستی یائه‌وه‌تا بوَچێژوه‌رگرتن لێوه‌ی سیاسه‌ت ده‌كات. به‌لاَم سیاسه‌ت كوَمه‌ڵیك نمونه‌ی بالاَ پێشكه‌شی كوَمه‌ڵگا ده‌كات ،به‌پیێ ئه‌وئاماژانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌وڵه‌ت بریتیه له‌ده‌زگایه‌ك كه‌خاوه‌نی مافی ڕه‌وایه‌تی دانه .دیاره ڤیبه‌ر له‌زوَربه‌ی كتیبَه‌كانی ئاماژه‌ی به جوَره‌كانی ده‌سه‌لاَت و تایبه‌تمه‌ندی و خه‌سڵه‌تی هه‌ریه‌كه‌یانی به‌درێژی كردوه ،ڕه‌نگه ئه‌وه پێویستی به نوسینَكی دیكه هه‌بێت ،به‌هه‌رحاڵ من ده‌مه‌وێ هه‌ندێ واتای گرنگی ڤیبه‌ر له‌مه‌ڕپیشه‌ی سیاسه‌ت بوَخوێنه‌ران باسبكه‌م ،ئه‌و ده‌ڵی پێویسته له‌سه‌ر پیاوی سیاسی ته‌نها موماره‌سه‌ی كاری سیاسی نه‌كات وه‌ك پابه‌ندبون به بانگه‌شه‌و په‌یامه‌كه‌ی به‌ڵكو پێویسته له‌به‌رامبه‌ر كاره‌سیاسیه‌كانی موماره‌سه‌ی ئیداره‌بكات به‌شێوازێكی نا حیزبی ،ئه‌وه‌ش پێویسته بوَ سه‌روَكی حیزبیێكی سیاسی و گشت ئه‌و ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه حیزبین ،لێره‌وه ڤیبه‌ر سه‌ركه‌وتنی حكومه‌ت و ده‌سه‌لاَت په‌یوه‌ست ده‌كات به‌جیاكردنه‌وه‌ی حیزب له‌گشت سێكته‌ره‌ئیداریه‌كان ،به‌واتایه‌كی دیكه پاراستنی شكوَی پله‌وپایه‌ی وه‌زیفی بریتیه له وه‌لانانی ئینتیمای حیزبی له ئیداره‌دا،ئه‌گه‌ر ئه‌و كوَنتڕوَلكرنه نه‌بێ ئه‌وا به‌بوَچونی ڤیبه‌ر سیسته‌مه‌كه به‌یه‌كجاری له‌بارده‌چێت ،چونكه به‌رپرسیاری مه‌زن مه‌رجی سه‌ركه‌وتنی سیاسیه‌كی به‌پیشه‌یه ،هه‌روه‌ك ڕێكخستن و كوَنتڕوَلكردن ،مه‌رجی سه‌ركه‌وتنی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ته ،سه‌ره‌ڕای گوَڕانكاری كرن له حیزب و حكومه‌تدا. هه‌روه‌ها سیاسه‌تكردنی له‌نێو كوَمه‌ڵگادا په‌یوه‌ست كرد به ئه‌خلاقه‌وه كه دوانه‌یه‌كن ناشێ لێك جیاببنه‌وه . سیاسی لای ڤیبه‌ر بریتیه له قوربانی دان و وه‌فاو هه‌ستكردن به به‌رپرسیاری و باوه‌ڕبون به ئاكارو به‌خشین له‌پێناو كوَمه‌ڵگادا .له‌كوردستان تائێستاش حیزب له‌حكومه‌ت جیانه‌كراوه‌ته‌وه به‌ڵكو زیاتر له‌جاران كار له‌سه‌ر ئه‌و جوَره ده‌كرێ،حیزب نه‌بوَته پیشه به‌ڵكو ته‌نها له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی و ده‌رده‌ستكردنی ماده‌و خوَده‌وڵه‌مه‌ندكردن و ناوبانگی و ڕه‌مزی كوَمه‌لاَیه‌تیه ،سیاسه‌تكردن له‌كوردستان بوَئه‌وه‌یه خه‌ڵك چێژ له‌هێز وه‌رگرێ نه‌ك بیروباوه‌ڕو ڕه‌فتاری سیاسی به‌ئاراسته‌ی دروستكردنی كوَمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و سیاسی، لێره‌وه سیاسه‌تكردن بریتیه له بازرگانی كردن و كه‌ڵه‌كه‌كردنی سه‌رمایه به‌ئاراسته‌ی خزمه‌تی كه‌سی ، به‌دیوه‌كه‌ی تری حیزب به‌ربه‌سته له‌به‌رده‌م نه‌شونماكردنی ئیداره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو وه‌ك ئه‌وه‌ی ڤیبه‌ر باسی ده‌كات .
سیاسه‌ت وه‌ك پیشه
0
Share.