گۆنا سهعید
سروودی نیشتیمانی و شیعری شۆڕش گێڕانە بەشێكە لەو پێكهاتەی كە هانی گەل بە گشتی و پێشمەرگە بە تایبەت دەدات بۆ بەرگری لە خاك و نیشتمان،بەكاردێت وەك قەڵغانێك بەرامبەر بە دوژمنان .
ئەگەر لە سەردەمانی ڕابردووەوە تا ئێستا تەماشا بكەین دەبینین ئەم جۆرە لە شۆڕش بوونی هەبووە بەڵام هەر سەردەمەو بە شێوازێك ،بۆ نمونە :لە ڕابردوودا ئەوانەی سروودی نیشتمانیان دەچڕی و شیعریان بە باڵای پێشمەرگەدا هەڵدەدا ژمارەیان لە پەنجەكانی دەست تێ نەدەپەڕی و لەویش گرنگتر ئەگەر سەیر بگەین دەبینین خۆیان بەشێكی گرنگ و پێشمەرگەیەكی چالاكی نێو شەڕەكان بوون لەناو شار و لەسەر شاخ،بەڵام ئەو جۆرە هونەر و پیا هەڵدانەی لە ئێستا بەدی دەكەین چی ؟!ئایە بەهەمان ئاڕاستە ڕێچكەی گرتووە؟بێگومان نەخێر .
ئەوەی دەمەوێت ئاماژەی پێ بكەم هونەری سرود و گۆرانی نیشتمانییە لەسەدەی 21 و لەساڵی 2014 كە وەك هەمو بابەتە مۆدێرنەكانی تر ئەم هونەرەش گۆڕانكاریەكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە گۆڕانێك كە پڕاو پڕە لە رەخنە ،ڕەخنەكانی من بۆ شیعرەكان نییە دەگونجێت زۆرێك لەو شیعرە نیشتمانیانەی كە كراون بە گۆرانی زۆر بەپێز و پڕ مانا بن كەواتە ڕەخنەی من ڕووبەڕووی ئەو كەسانەیە كە لەم گەرمەی شەڕی نیوان پێشمەرگە و داعشەدا خۆیان كردوەتە هونەرمەند.
ناوی كەس ناهێنم ئەوەی قسەكانم شمولی دەكات خۆی تێ دەگات،ئەمەوێت گازندەكانم بەوە دەست پێبكەم و بڵێم ئەگەر من پێشمەرگە بوومایەو ئەو حاڵەی ئێستای هونەر و سروودی نیشتیمانیم ببینیایە ئیستیحابم دەكرد لە شەڕ كە ڕەنگە ئەمەی من دەیڵێم بۆچوونی زۆر كەس بێت ،پێتان سەیر نەبێت ئەو قسەیە دەكەم چونكە بە ڕاستی زۆر داخ لە دڵم ؛خانم بەقەد مووچەی مانگێكی هەر یەكێك لەو پێشمەرگانە لە ئارایشتاگا وماكیاژ كردن بەهەدەر دەدات و كاكیشم هەر بە هەمان شێوە بڕێكی زۆر پارەی بۆ هەمان مەبەست خەرج كردوە ،ئەمە لە پێناو ئەوەی لە كلیپەكەی جوان دەركەوێت لەهەمان كاتتدا كۆمەڵێكی زۆر لەخەڵكی بەخۆیانەوە سەرقاڵ دەكەن تا كلیپێك دەكەن بەحسابی بەرهەمی نیشتمانی ئەویش بە پۆشینی پۆشاكێك كە ڕەمزی ورە و هێزی پۆڵایینی پێشمەرگەكانمانە لەكاتێكدا هەر ئەو كەسانە توانای بەكارهێنانی تاپڕێكیشیان نییە چ جای بگات بەوەی بتوانن لاسایی پێشمەرگە بكەنەوە و بە كلیپێك خۆیان هاوشێوەی پێشمەرگە لێ بكەن و خۆیان نمایش بكەن.
نەك هەر ئەوەش ڕەنگە هەندێكیان هەر لەگەڵ هاتنە دەرەوەیان لەنێو ئەو بەرگە پیرۆزەی پێشمەرگە و گەڕانەوەیان بۆ ماڵ لەبەر سپلێت و بەدەم چەرەس خواردنەوە بەدیار شاشەی HD یەكەیانەوە دابنیشێت و بینەرێكی بێ دەنگی چالاكیەكانی پێشمەرگە و زووڵمەكانی دووژمن و ئاوارەبونی هاونیشتمانیەكانی بێت.
لە بیری چووبێت ئەویش ئەركی هەیە لەو نیشتمانە بەرگری بكات كاكی من،خوشكی هونەرمەند ویژدان بەوە ئاسوودە نابێ گۆررانییەك بۆ پێشمەرگە تۆمار بكەی پێشمەرگە بەو وشانەی تۆ ورەی زیاتر دەبێت ئەگەر پێشمەرگەیەك شەهید دەكرێت و تۆ شێوەی ئەو پێشمەرگە غیرەتی چوونە بەرەكانی جەنگت نییە ئەمە ناودەنێیت ویژدان ئاسوودەیی یان پێچەوانەكەی!!!
هیچی تر ناڵێم تەنها هیوادارم هونەرمەندەكانمان لەبری ئەوەی خۆیان نمایش دەكەن لە كلیپەكانیان بەكردار هاوخەمی برا پێشمەرگەكانمان بن چۆن لە ڕابرودوا بەئاشكرا ئەوەمان دەبینی با ئێوەش دەنگتان زمان حاڵی بازووتان بێت.
لهكوردیو وهرگیراوه